یادداشت: تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی باشووری سوریا

 مستەفا پاکدڵ
نووسەر: مستەفا پاکدڵ
دووشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=20769

بە چاوخشاندنێکی خێرا بە ڕووداوەکانی باشووری سوریا و بەتایبەت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سوەیدا، دەردەکەوێت کە دەزگا هەواڵگریەكان بۆ دروستکردنی پشێوی و ململانێی چەکداری لەو ناوچانە پلانیان داناوە.

باشووری سوریا بەهۆی هەبوونی شانە نووستوە تیرۆریستیەکان و کەسە سەرەتاییەکانی چەکداران هەمیشە ئەگەری سەرهەڵدانی ئاژاوەگێڕی، شەڕی چەکداری، تیرۆر و هتد تێدا هەبووە. ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەو ناوچانە ئاماژە بەوە دەکات کە سەکۆیەکی گونجاو بۆ گۆڕینی ڕووداوە ئەمنییە بچووکەکان بۆ شەڕی چەکداری لەلایەن دوژمنانی میحوەری خۆڕاگری ئامادە کراوە.

تیرۆر و کردەوە ئامانجدارەکان لە دژی سوپای سوریا و هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای دەرعا لە ساڵانی ڕابردوودا دەریدەخات کە ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و هەندێک لە بەکرێگیراوانی دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان هەوڵدەدەن بەو جۆرە کارانە ئەو کەموکوڕییە ئەمنییانەی ئێستا هەن وروژێنن، تا لە ئەگەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی سوپای سوریا لەم ناوچانە، بە بیانووی مافی بەرگری چەک هەڵگرن و بە بەرکاهێنانی توانای میدیایی و … ئەم ململانێیانە بەرەو شەڕێکی چەکداری ببەن.

وردە وردە بازنەی نائەمنی و ململانێکان لە پارێزگای دەرعا گەورەتر بوو و گەیشتە پارێزگای سوەیدا. پرسێک کە بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەلایەن دەزگای سیخوڕی مۆساد و هەروەها دۆخی نالەباری سیاسی و کێشەی بژێوی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە، دەتوانێت زیاتر لە پارێزگای دەرعا قەیرانێک بۆ حکومەتی سوریا دروست بکات.

جگە لەم بابەتە، دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە کەسانی نیشتمانی لە چەند مانگی ڕابردوودا کە لەلایەن مۆسادەوە بەکرێگیراون بۆ گۆڕینی ئاراستەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سوەیدا بۆ شەڕی چەکداری، دەتوانرێت وەک هۆشدارییەک بۆ حکومەتی سوریا هەژمار بکرێت. لەم نێوەندەدا بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەت لەناو جەرگەی سوەیدا لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی “ئالما” بە ڕوونی بوونی کەسانی سەر بە ئیسرائیل لەم پارێزگایەدا نیشان دەدات.

ڤیدیۆی بڵاوکراو لە لایەن ناوەندی توێژینەوەی ئیسرائیلی “ئالما” لە ناوچەکانی پارێزگای سوەیدا

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم کردەوانە، بە ئاشکرا و بە شاراوەیی، دەتوانرێت لە ڕۆڵی دەزگای سیخوڕی مۆساد و کەسانی سەر بەو دەزگا سیخوڕیە لە گۆڕینی ئاراستەی ناڕەزایەتییەکان و دروستکردنی ئاژاوەگێڕی و هەروەها داڕشتن و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە ئەمنی لە سوەیدا تێبگەین.

ئەوەی دیارە دەبێت دەسەڵاتدارانی حکومەتی سوریا بە چارەسەرکردنی کێشەکان و قەیرانەکانی ئێستا بە شێوەیەکی دروست، هاوکات لەگەڵ زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان، لە زووترین کاتدا ڕێگری لە گۆڕینی ناڕەزایەتییەکان بۆ شەڕی چەکداری بکەن. پێدەچێت ڕژێمی زایۆنیستی بە دەستێوەردانی ناوبەناو و خوڵقاندنی کێشەی ئەمنی و ئابوری، پێشکەوتنی حکومەتی سوریا لە بوارە جیاجیاکاندا ڕابگرێت، چونکە پێشکەوتن پێویستی بە سەقامگیری بەردەوامە و گەیشتن بە ئامانج و پلانە پێشوەختەکان، بەبێ سەقامگیری ئەمنی ئەستەمە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *