زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان لە ئوردن؛ ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا

شەممە 17 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 22:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=20721

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان لە ئوردن، یەکێک لە ئەفسەرە باڵاکانی پۆلیس لە باشووری ئەم وڵاتە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ خۆپیشاندەران کوژرا.

لە ١٥ی کانونی یەکەم، دوابەدوای زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان دژی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی لە ئوردن، عەبدولڕەزاق عەبدولحافیز ئەلدلابیح، جێگری سەرۆکی پۆلیسی معان، لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ خۆپیشاندەران لە ناوچەی ئەلحسێنییە بەهۆی بەرکەوتنی گوللە بە سەری کوژرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ئوردن، دوو ئەفسەری دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی ئوردن ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین تاوانباران و تێکدەران ئەم هەلومەرجانە بۆ زیان گەیاندن بە ژیانی هاوڵاتیان و تیرۆر بەکار بێنن. ئێمە رووبەرووی هەرکەسێک دەبینەوە کە بیەوێت هێرش بکاتە سەر ژیان و موڵکی گشتی یان هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات و هاووڵاتیان بکات.

جێی ئاماژەیە، شۆفێرانی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلە گشتیەکان لە ٥ی کانوونی یەکەم وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر کەمی مووچە و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سووتەمەنی دەستیان بە مانگرتن کرد. دوای ماوەیەکی، سەندیکای پاسەکان و خزمەتگوزاری تاکسی و گواستنەوە دوای ڕەزامەندی حکومەت لەسەر دابینکردنی یارمەتییە نەختینییەکان بڕیاریاندا کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن، بەڵام سەرەڕای ئەمەش پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە معان، زەرقا، ئەربید و ناوچەکانی دیکەی ئوردن بەردەوامە. لە پایتەختی ئوردن، خۆپیشاندەران هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی حکومەتیان وت.

حکومەتی ئوردن تا ئێستا ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لەو وڵاتە لەمساڵدا تەرخان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *