دەستپێکردنەوەی دەورییە هاوبەشەکانی هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا!

شەممە 17 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 21:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=20717

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا کە بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی تورکیاوە ڕاگیرابوو، دەستیپێکردەوە.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا، پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند کە ناتوانێت لێدوان لەسەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکوری سووریا بدات، بەڵام وەک وتەبێژی پنتاگۆن، دەتوانێت ڕابگەیەنێت کە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ٩ی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکردووەتەوە.

ڕایدەر ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەمریکا لە هاوکاری کردنی هاوپەیمانە ناوخۆییەکانی وەک هێزەکانی SDF، ڕێگریکردنە لە چالاکییەکان و دووبارە فراوانبوونی گروپی تیرۆریستی داعش.

شایانی باسە لە ٢ی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا ئارام حنا وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوکات لەگەڵ هێرشە تۆپخانەیی و ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سووریا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکانی هێزەکانی SDF لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریا بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی تورکیا ڕاگیراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *