پێشهاتەکانی سووریا، ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 00:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=20685

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای سوریا بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەكانی لە بەرامبەر ئەگەری هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکانی باکوری سوریا، کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی شاری تەل رەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەب کرد.

١- حەلەب:
– لە ١٢ی کانونی یەکەم، پێگەكانی گرووپە کوردییەکان لە نزیک تەل رەفعەت بە هێرشی تۆپخانەیی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە کرانە ئامانج.
– لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکینەکانی زرێپۆش و پیادە لوانە فیرقەی ٢٥ی سوپای سوریا لە ناوچەکانی پارێزگای حەلەب جێگیرکران بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری ئەم وڵاتە.
– لە ١٢ی کانونی یەکەم، هێزەکانی ڕوسیا دەوریەکی سەربازیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانی، بەبێ ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا ئەنجامدا. بڕیار بوو ئەم دەورییە بە هاوبەشی نێوان ڕووسیا و تورکیا ئەنجام بدرێت، بەڵام هێزەکانی تورکیا بەشدارییان تێدا نەکرد.
– لە ١٤ی کانونی یەکەم، سوپای سوریا کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی شاری تەل رەفعەت کرد بە مەبەستی بەهێزکردنی پێگەکانی لە بەرامبەر ئەگەری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سوریا.
٢- ئیدلب:
– لە ١١ی کانونی یەکەم، پێگەکانی چەکداران لە ناوچەکانی ئەلبارە و کنسەفەر لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سوریا.
– چەکدارانی تەحریر شام گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشیان بۆ سەر یەکێک لە پێگەکانی سوپای سوریا لە میحوەری دادیخ لە پارێزگای ئیدلبی سوریا بڵاوکردەوە. به پێی ئه م گرته ڤیدیۆیه ژمارەیەک له هێزەکانی سوپای سوریا لەم هێرشەدا گیانیان لەدەست دا و بەشێکی دیکەیان پاشەکشەیان کردەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانیانی تەحریر شام لەبەر دەستدا نییە.
٣- دەرعا:
– لە ١٣ی کانونی یەکەم، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سوریا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شاری جاسم کوژرا.
– لە ١٣ی کانونی یەکەم، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سوریا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شاری ئەنخل لە پارێزگای دەرعا کەژرا.
٤- دێرەزوور:
لە ١١ی کانونی یەکەم، بارەگای تیرۆریستی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) کوژرانی دوو فەرماندەی مەیدانی داعشی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند. تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام دەوترێت ئەم ئۆپەراسیۆنە لە گوندی ئەلرۆز لە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر ئەنجامدراوە.
٥- ڕەققە:
– لە ١١ی کانونی یەکەمدا، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان کردە ئامانج.
٦- حەسەکە:
لە ١٢ی کانونی یەکەم، هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، بە هێرشێکی تۆپخانەیی پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە دەوروبەری شاری تەل تەمر کردە ئامانج.
٧- لە ١٢ی کانونی یەکەمدا زیاتر لە ٩٠ بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە سنووری کوردستانی عێراقەوە و لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە چوونە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا.
٨- لە ١٣ی کانونی یەکەم، ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند: چەکداران ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلکردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *