بەردەوامی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی سوریا؛ ئەمریکییەکان ٣٧ تانکەری نەوتیان گواستەوە بۆ عێراق

چوارشەممە 14 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=20565

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی تاڵانکردنی نەوتی سوریا لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم وڵاتە، داگیرکەرانی ئەمریکی ٣٧ تانکەری نەوتهەڵگریان گواستەوە بۆ بنکەکەیان لە عێراق.

بەپێی زانیاریەکان، ئەم تانکەرانە لە سنووری سوریاوە بۆ عێراق لە دەروازەی نایاسایی “ئەلمەحمودییە” لە ناوچەکانی “ئەلیعرەبیە” سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە گواستراونەتەوە.

حکومەتی سوریا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا و چەکدارانی ناسراو بە “هێزەکانی سوریای دیموکرات” لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جگە لە تاڵانکردنی نەوتی ئەو وڵاتە هیچ ئامانجێکی تریان نییە و بوونیان نایاساییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *