ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی جەیش ئەلعەدل لە ئێران شکستی هێنا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی گرووپی تیرۆریستی ناسراو بە جەیش ئەلعەدل لە شاری مەشهەدی ڕۆژھەڵاتی ئێران بە هەوڵی سوپای پاسداران شکستی هێنا.
بە پێی ڕاگەیاندنی فەیلەقی ئیمام ڕەزا (ع) سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، تیمێکی سەر بە گرووپی تیرۆریستی جەیش ئەلعەدل لە شاری مەشهەد ئاشکرا و دەستبەسەر کران. هەروەها کەسانی پەیوەندیدار لە پارێزگاکانی دیکە دەسبەسەر کراون و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
ئەم تیمە بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی جۆراوجۆر بوو، لەوانە هێرش بۆ سەر پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و تیرۆرکردنی سەید ئەحمەد عەلەم ئەلهودا، پێشنوێژی مەشهەد. لە حەشارگەی ئەو کەسانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
گرووپی تیرۆریستی جەیش ئەلعەدل هەروەها بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەستگیرکردنی دوو لە ئەندامانی لە مەشهەد پشتڕاست کردەوە. جەیش ئەلعەدل بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەندامانی لە مەیدانەکەدا ئامادەن و بەم زووانە تۆڵەی خوێنی “شەهیدان”ی زاهیدان دەکەنەوە.
شکستی ئۆپەراسیۆنی گرووپی تیرۆریستی جەیش ئەلعەدل هاوکات لەگەڵ هەواڵی تیرۆرکردنی مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، یەکێک لە زانایانی سوننەی سیستان و بەلوچستان، ئاماژەیە بۆ پلانی هاوبەشی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان سوننە و شیعە.
لێدوانەکان