دانپێدانانی شۆککەری سەربازانی ئیسرائیلی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی “تەنتورە”

شەممە 10 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=20445

یەکەی “ئیسکەندەرون”ی سەر بە گرووپی تیرۆریستی زایۆنیستی “هاگانا” شەوی ٢٢ی ئایاری ١٩٤٨ هێرشی کردە سەر گوندی تەنتورە. لەم هێرشەدا ٢٥٠ فەلەستینی کۆمەڵکوژ کران. گرووپی تێرۆریستی هاگانا لەگەڵ چەند گرووپێکی تری تیرۆریستی چەکداری زایۆنیستی، پاش دامەزراندنی ڕژێمی ساختەی زایۆنی، بناغەی سەرەکی سوپای ئێستای ئەم ڕژێمەیان پێکهێنا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەک لە سەربازانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی دانیان بە وردەکارییە شۆککەرەکانی کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لە گوندی “تەنتورە” لە ساڵی ١٩٤٨دا ناوە.

پێگەی هەواڵی “عەرەبی ٢١” لە بارەی کۆمەڵکوژیی تەنتورە نووسی: سەربازانی پێشووی ڕژێمی ئیسرائیل لەم دواییانەدا لە دانپێدانانەکانیاندا ڕایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی فەلەستینیی ئەم کۆمەڵکوژییە دەیان کەسە و هەموویان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە سێدارە دراون. بەپێی خەمڵاندنەکان لە ماوەی ئەم کۆمەڵکوژییەدا ٢٥٠ کەسی مەدەنی فەلەستینی کوژراون.

یەکەی “ئیسکەندەرون”ی سەر بە گرووپی تیرۆریستی زایۆنیستی “هاگانا” شەوی ٢٢ی ئایاری ١٩٤٨ هێرشی کردە سەر گوندی تەنتورە. لەم هێرشەدا ٢٥٠ فەلەستینی کۆمەڵکوژ کران. گرووپی تێرۆریستی هاگانا لەگەڵ چەند گرووپێکی تری تیرۆریستی چەکداری زایۆنیستی، پاش دامەزراندنی ڕژێمی ساختەی زایۆنی، بناغەی سەرەکی سوپای ئێستای ئەم ڕژێمەیان پێکهێنا.

پێگەی “عەرەبی ٢١” زیادی کرد: یەکێک لەو سەربازانەی پێشوو دان بەوەدا دەنێت کە لەو کاتەدا بە تەنیا لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ زیندانی فەلەستینی کردۆتە ئامانج و کوشتوویەتی.

لە کاتێکدا کە زانراوە کە یەکێک لە ئەفسەرانی زایۆنیستی ئەم یەکەیە لە کۆمەڵکوژیی تەنتورە بە دەمانچەکەی ژمارەیەک فەلەستینیشی کوشتووە. سەربازێکی دیکە دڕندەترین تاوانی لەم کۆمەڵکوژییەدا ئاشکرا کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی فەلەستینی خستۆتە ناو ژمارەیەک بەرمیلەوە و بە دۆشکە تەقەیان لێکردووە؛ بەجۆرێک کە خوێنەکە لەو کونانەی کە بەهۆی فیشەکەوە لە بەرمیلەکان دروست بوون، ڕژابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی “عەرەبی ٢١”، ئەم دانپێدانانە لە فیلمی دۆکیۆمێنتاریی “تەنتورە” لە دەرهێنانی ئالۆن شوارتز تۆمارکراون.

سەربازێکی دیکەی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی لە گێڕانەوەیەکی خەمناکدا سەبارەت بە تاوانەکانی بەرامبەر بە فەلەستینییەکان ئاشکرای کرد: لە سێ چوار مانگی یەکەم تەنیا کارم کوشتن بوو! لە مەیدانی شەڕ، ئەو کەسانەم دەستبەسەر نەدەکرد کە دەستیان بەرز دەکردەوە. هەر کەسێک دەستەکانی بەرز دەکردەوە، دەسبەسەر نەدەکردن. تەقەم لێ دەکرد.

ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە تۆ بەم شێوەیە چەند کەست کوشتووە، بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە وتی: ناتوانم ژمارەیەک بدەم، نازانم چەند… بەڵام دۆشکەیەکم هەبوو کە ٢٥٠ گوللەی هەبوو. ناتوانم بە تەواوی بڵێم چەند کەسم کوشتووە.

یەکێک لە سەربازە زایۆنیەکان لەم ڤیدیۆ دۆکۆمێنتاریە دەڵێت: تەنتورە گوندێکی دەوڵەمەند و خاوەن ماڵی جوان بوو، سەربازێک لەوێ دەستدرێژی کردە سەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، لەگەڵ کەسێکی زۆر دڕندە بووین کە بە سادەیی خەڵکی گوندەکەی لە قەفەسێکدا کۆدەکردەوە و دەیانکوشت. هەموو پیاوەکانیان کۆکردەوە و فەرمانیان پێکردن لەسەر زەوی دابنیشن و یەکێک لە سەربازەکان بە دۆشکەیەکەوە هات و تەقەی لێکردن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە هەمان شتە کە لە کۆمەڵکوژی تەنتورە ڕوویدا، سەربازەکان ئاگریان برد و دانیشتووانەکەیان سووتاند، ئەوە ترسناک بوو. ئێمە قەدەغە بوو باسی کارەکانی بکەین و منیش بە کەسم نەوتووە چونکە فەزیحەیەکی گەورەیە و نامەوێت باسی بکەم.

کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لە “تەنتورە” لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٨ ئەنجامدرا و مەبەستیشی تەواوکردنی پرۆسەی پاکتاوکردنی نەتەوەیی وڵات بە زەبری چەک و تۆقاندنی خەڵک بوو بە مەبەستی دابینکردنی زەمینە بۆ ئاوارەبوون و دەرکردنی زیاتری فەلەستینیەکان لە زێدی باو و باپیری خۆیاندا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *