شەهیدکردنی یەکێک لە پیاوانی ئایینی سوننەی سیستان و بەلوچستانی ئێران

شەممە 10 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=20442

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، زانایەکی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و شەهید کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، یەکێک لە زانا سوننە بەناوبانگەکان و پێشنوێژی مزگەوتی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری خاش لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، نیوەڕۆی ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و دوای شەهید کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی داواکاری گشتی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، مەولوی عەبدولواحید ڕیگی کاتێک لە مزگەوت ئامادەبووە، چەند کەسێکی نەناسراو لە دەرگای پشتەوەی مزگەوتەکەوە پەیوەندییان پێوەکردووە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆی بێ تابلۆ ناوبراویان بردووە. دوای زانینی ڕفاندنی، لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی و هێزی پۆلیس لەسەر دۆسیەکە دەستیپێکرد، کە دەرکەوت ناوبراو دوای ڕفاندنی لەلایەن ئەو کەسانەوە کوژراوە.

تەرمی مەولوی عەبدولواحید لە یەکێک لە ڕێگاکانی دەرەوەی شاری خاش دۆزرایەوە، کە سێ گوللە لە سەری لێ درا بوو.
تا ئێستا هیچ کەسێک و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم تیرۆرە ترسنۆکانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *