دەستگیرکردنی ١٨٥ سیخوڕی مۆساد لە لوبنان

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 21:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=20403

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان دەستگیرکردنی ١٨٥ سیخوڕی مۆسادیان لە لوبنان لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاند.

لەکاتێکدا کە بەشی هەواڵگری سوپا و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی لوبنان لە ساڵی ڕابردوو چەندین ڕاپۆرتیان سەبارەت دەسبەسەر کردنی سیخوڕەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان بڵاو کردەوە، سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی لوبنان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی قەیرانی ئابووری ئەم وڵاتە ١٨٥ سیخوڕی مۆسادیان دەستبەسەر کردووە، کە بە ژمارەی پێوانەیی دادەنرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند که ڕژێمی زایۆنیستی قەیرانی ئابووری لوبنانی قۆستۆتەوه بۆ ڕاکێشانی سیخوڕ لەم وڵاته به تایبەت له نێو گەنجان.

سەرچاوەیەکی دیکە هەروەها بڵاویکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ٢٠١٤ زیاتر لە ١٠٠ کەس لە لوبنان دەستبەسەر کراون کە ئەرکی ڕاکێشانی خەڵک بۆ کاری سیخوڕیان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان هەبووە.

ئەو سەرچاوانە هۆشدارییان دا لە دۆخی نالەباری گەلی لوبنان لە ڕووی ئابووری و دارایی و ڕایانگەیاند کە ئەمە یەکەمجارە ئەم ژمارە سیخوڕانە لەو وڵاتەدا دەستگیر بکرێن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی ئەو کەسانەی لە لوبنان کەوتوونەتە نێچیری مۆسادەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیوەندییان پێوە کراوە و زۆربەیان بێ ئاگا بوون لە سروشتی ئەو کارەی کە ئەنجام دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *