کەشتی جەنگی ئێران نقوم بوو + ڤیدیۆ

چوارشەممە 2 حوزه‌یران 2021 - 17:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=2039

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هەوڵەکانی تیمی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری کەشتی پشتیوانی “خارک” بە بێ ئەنجام بوو و ئەم کەشتیە جەنگیە دوای چوار دەیە لە چالاکی، لە کەنارەکانی بەندەری جاسکی ئێران نقوم بوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هەوڵەکانی تیمی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری کەشتی پشتیوانی “خارک” بە بێ ئەنجام بوو و ئەم کەشتیە جەنگیە دوای چوار دەیە لە چالاکی، لە کەنارەکانی بەندەری جاسکی ئێران نقوم بوو.

هۆکاری ئاگر کەوتنەوە لە کەشتی جەنگی “خارک” کێشەیەکی تەکنیکی لە بەشێکی ئەو کەشتیە راگەیەندراوە کە سەرەڕای ٢٠ کاتژمێر هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، بەڵام دوا جار بە تەواوی نقوم بوو.

بە پێی راگەیێندراوی بەشی دەریایی ئەرتەشی ئێران، کارمەندان و سەرنشینانی کەشتیەکە پێش نقومبوونی، کەشتیەکەیان جێ هێشتووە و تەندروستی هەموویان باشە و ئەم رووداوە زیانی گیانی نەبووە.

کەشتی جەنگی خارک دوای کەشتی “مەکران” وەک دووەم گەورەترین کەشتی جەنگی ئێران و ڕۆژئاوای ئاسیا دادەنرا کە توانای پشتیوانی، ڕاهێنان و چەندین توانای دیکەی هەبوو. کەشتی خارک لە ئازاری ٢٠١١ بە یاوەری کەشتی ئەلوەند بۆ یەکەم جار دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری کردن لە مانۆڕێکی دەریایی لە سوریا، بە تێپەڕ بوونی لە نۆکەندی سوێس خۆی گەیاندە کەنارە ئاوییەکانی سوریا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *