ڕەئیسی: درووشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە و ژیانیش لە خەڵک تێک دەدەن

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=20378

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی خوێندکاری زانکۆ لە زانکۆی تاران وتی کە ئەمڕۆ ئەوانەی درووشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە، بە گوشار و گەمارۆش ژیانیان لە خەڵک تێکداوە، ئەمەش بانگەشەیەکە کە جێی پێکەنینە.

ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی خوێندکاری زانکۆ کە هاوکاتە لە گەڵ ١٦ی سەرماوەز، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە زانکۆی تاران بەڕێوەچوو.

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لەو ڕێوڕەسمەدا ڕۆژی خوێندکاری بە هێمای دوژمن ناسی، دژایەتی دوژمن، ڕوون بینی و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی ناو برد و وتی: لە ڕاستیدا ١٦ی سەرماوەز دەبێت وەک هێما و نموونەی شانازی و ناسینەوەی هەلومەرج و دۆخی وڵات لە لایەن زانکۆکانەوە بەرز ڕابگیرێت.

ناوبراو وتی: کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتاوە گرنگیی بە پتەوکردنی پێگەی زانست بە تایبەت لە زانکۆکان داوە و لەم ڕووەشەوە حکومەت لە پاش قەیرانی کۆرۆنا، یەکەمایەتیی بە دەستپێکردنەوەی خوێندنی زانکۆکان داوە لە بەر ئەوەی کە پێشکەوتنەکان و شانازییەکانی زانایانی وڵات بەرهەمی زانکۆکانە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمڕۆ زانکۆی ئێمە زیانی بە دوژمن گەیاندووە و بەم هۆیەوە دەیانەوێت ڕەوشی زانکۆکان ئاڵۆز بکەن و هۆڵەکانی وانەوتنەوە دابخەن بەڵام مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ موڵەتی وەها بەوان نادەن.

ئایەتوڵڵا سەبارەت بە هۆکاری توڕەیی و بێهیوایی دوژمنان لە زانکۆ و کۆمەڵەی خوێندکاریی ئێران وتی: زانکۆکانی ئێمە ئەمڕۆ سەرچاوەی سەرجەم پێشکەوتنەکانی وڵاتن و شانازییەکانی زانایانی ئێمە لە زانست و تەکنۆلۆژیا، پیشەسازی ناوەکی، مووشەکی و ئاسمانی و دەسکەوتەکانی بەرگری و ئەمنی، بەرهەمی زانکۆیە، لەم ڕووەشەوە دوژمنان هەوڵیان داوە کەشی زانکۆکان ئاڵۆز بکەن بەڵام خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی ئێمە ئەوەیان پیشان داوە کە دەنگی ڕاستەقینەی ئەوان دژایەتی دوژمنان و ڕەوتی ستەمکارییە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *