یادداشت: چاوخشاندنێک بە پرۆژەی ئاژاوەگێڕی لە سوەیدا

 مستەفا پاکدڵ
نووسەر: مستەفا پاکدڵ
چوارشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=20347

ناڕەزایەتیی خەڵک لە شاری سوەیدا لە باشووری سوریا دوای ماوەیەک بە شێوەی ئامانجدار بۆ توندوتیژی و ململانێ گۆڕا. لەم گردبوونەوەیەدا کە بە بیانووی کەمی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبا و کێشەی بژێوی ژیان بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانی سوریا کوژران و برینداربوون. بەڵام ڕاستی ئەم ڕووداوە چییە؟

لە چەند مانگی ڕابردوودا بەشێک لە دانیشتوانی پارێزگای سوەیدا ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە لاوازی ئەدای بەڕێوەبردنی کاربەدەستانی سوریا و بوونی هەندێک کێشە و کەموکوڕی دەربڕی. بەو پێیەی باشووری سوریا هەمیشە جێی سەرنجی زۆرێک لە دەزگا سیخوڕیەکان لەوانە مۆساد بووە، ئەم گردبوونەوانە بە هۆی ئامادەبوونی کەسانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی ئاڕاستەکەی گۆڕدرا و چڕتر کران و دوای ماوەیەکی کورتیش بەرەو شەڕی چەکداری ڕاکێشران. هەرچەندە بەشێک لەو کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و هاوپەیمانەکانی سوریاوە دەستگیرکراون، بەڵام بەڵگەکانی بەردەست و لێکۆڵینەوە لە گردبوونەوەکانی ئەم دواییەی سوەیدا، ڕۆڵی کەسە پەیوەندیدارەکان لەم ناڕەزایەتیانەدا پشتڕاست دەکەنەوە و دەریدەخەن کە پارێزگای سوەیدا هێشتا شوێنی کەسانی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانە.

ئەم کەسانە تەنیا بە گەورە پیشاندانی کێشە و لاوازییەکانی حکومەتی سوریا و بە ئامادەبوونیان لە شەقامەکان ئاراستەی نارەزایەتییەکان بەرەو ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی دەگۆڕن، بەڵام کێشەی سەرەکی کە ڕێگەی بۆ جموجۆڵی کەسانی سەر بە بێگانەکان لە سوەیدا خۆشکردووە، بارودۆخی نالەباری ئابووری و چارەسەرنەکردنی داواکارییەکانی خەڵکی ئەم پارێزگایە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریایە.

بە لەبەرچاوگرتنی هاتنی وەرزی زستان و کێشەکانی وەک نەبوونی سووتەمەنی، پچڕانی بەردەوامی کارەبا، هەروەها زیادبوونی توندوتیژی و گرژیەکانی سوەیدا، ئەگەری ئەوە هەیە کە بە تێپەڕبوونی کات و پشتیوانی دوژمنانی بەرەی خۆراگڕی، کێشەی بژێوی ژیان ببێتە کێشەیەکی ئەمنی مەترسیدار و جددی هاوشێوەی ئەوەی لە سەرەتای شەڕی سوریا لە پارێزگای دەرعا بۆ حکومەتی ناوەندی سوریا ڕوویدا.

لە ئێستادا ململانێکان لە شاری سوەیدا بەهۆی ناردنی هێزی ئەمنی و پۆلیسی سەربازی تا رادەیەک ئارام بووەتەوە. بەڵام بەڵگە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان پلانیان بۆ خولێکی نوێی ئاژاوەگێڕی لەم شارەدا هەیە و ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زنجیرەیەک پشێوی لەم ناوچەیەدا ڕووبدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *