کوژرانی سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

سێشەممە 6 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=20331

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند.

هەواڵی کوژرانی یەکێک لە سەربازانی سوپای تورکیا ڕاگەیەندرا. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ناوبراو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە باکووری عێراق بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەگەڵ گیان لەدەستدانی ئەم سەربازە تورکە، ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ٧٠ کەس بەرزبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *