یەحیا سەریع: سەنعا هاوکێشەیەکی نوێی بۆ پاراستنی سەرچاوە سرۆشتیەکانی وەک نەوت و گاز دروست کردووە

دووشەممە 5 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 21:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=20260

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دروستکردنی هاوکێشەیەک لە هاوسەنگی ترس و دڵەڕاوکێ لەگەڵ دوژمن و هەروەها بە ئامانجی پاراستنی سەرچاوە سرۆشتییەکانی وەک نەوت و گاز سەرکەوتوو بوون.

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: دوژمن پێشتر سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی بۆردومان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ دەتوانین وەڵامی هەر هێرشێک بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدەینەوە، و هێزە چەکدارەکانیش لەم وڵاتە توانیانە هاوکێشەیەکی نوێی بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر دوژمن دروست بکەن.

یەحیا هەروەها وتی: ئێمە لە شەڕێکی پیرۆزداین و قوربانیدانی ئەو شەهیدە بەڕێزانە لەبیر ناکەین کە بە خوێنی پاکی خۆیان مێژوویەکی گەشیان تۆمار کرد.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم قوربانیدانانە وایکرد گەلی یەمەن سەریان بەرز بکەنەوە و شانازی بە ئازایەتی ئەوان بکەن. هەرچەندە دوژمن پێشتر سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی بۆردومان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ دەتوانین بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی هەر هێرشێک بدەینەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن توانیان هاوکێشەیەک لە هاوسەنگی ترس و دڵەڕاوکێ لەگەڵ دوژمن دروست بکەن و ڕوونیشی کردەوە: هاوکێشەی ئەم دواییە لە چوارچێوەی ئەرکی هێزە چەکدارەکانە بۆ پاراستنی سەرچاوە سرۆشتییەکانی وەک نەوت و گاز.

ڕژێمی سعوودیە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥ بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی لە وڵاتانی عەرەبی بە بیانووی گەڕانەوەی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوە و هەڵهاتووی یەمەن، عەبدەر ڕەبو مەنسوورهادی بۆ دەسەڵات، شەڕی لە دژی ئەم وڵاتە دەستپێکرد کە بەهۆی خۆڕاگری گەل و هێزە چەکدارەکانی یەمەن و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، نەیانتوانی بەو ئامانجانە بگەن و ناچار بوون ئاگربەست قبوڵ بکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *