هێرزۆگ لەگەڵ بن زاید کۆبووەوە

دووشەممە 5 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=20253

سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی کە سەردانی ئیماراتی کردووە، لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “ئیسحاق هێرزۆگ”، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی، کە سەردانی ئیماراتی کردووە، لەگەڵ “محەمەد بن زاید”، سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
دوای ئەم دیدارە، هێرزۆگ ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، دیارییەکی بەنرخە بۆ تەلئەبیب و ناوچەکە!
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە تەلئەبیب و ئەبوزەبی کار بۆ پتەوکردنی هاوکاری و هاوبەشی نێوانیان دەکەن، هیوای خواست وڵاتی زیاتر بەشداری پڕۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تەلئەبیب بکەن.
“ئیسحاق هێرزۆگ” ئەمڕۆ دووشەممە دوای کۆتایی گەشتەکەی بۆ بەحرەین گەیشتە ئەبوزەبی و لەلایەن “عەبدوڵڵا بن زەید” وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی پێشوازی لێکرا.
ئیسحاق هێرزۆگ پێشتر لە ٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٢ سەردانی ئیماراتی کردبوو، کە بە یەکەم سەردانی فەرمیی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ وڵاتێکی عەرەبی کەنداوی فارس دادەنرێت.
ناوبراو ڕۆژی رابردوو بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئابووری گەیشتە شاری مەنامای پایتەختی بەحرەین و لەلایەن عەبدوللەتیف ئەلزیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین پێشوازی لێکرا. هێرزۆگ هەروەها ڕۆژی رابردوو لەگەڵ شای بەحرەین حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە لە مەنامە کۆبووەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کە بە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام ناسراوە لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین واژۆ کرد، ئەو ڕێککەوتنانەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی تێدا هەبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *