فەرمانی سودانی بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی سوپای عێراق لە سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا

یەکشەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 22:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=20227

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەرکردنی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا لە لایەن پاسەوانانی سنوورەوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بە پاسەوانانی سنووری کردووە، کە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران لەلایەن پاسەوانانی سنووری کۆنتڕۆڵ بکرێت.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: “سودانی فەرمانێکی دەرکردووە بۆ بەهێزکردنی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بە چەک و کەرەستە و سەرباز بۆ ئەوەی ناوچە سنوورییەکان بە باشی لەژێر کۆنتڕۆڵدا بن. عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت. ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ هەیە و هەوڵدەدەین بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ پەرەیان پێبدەین.”

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕەسووڵ، ئامانج لەم فەرمانەی سودانی کۆتایی هێنان بە هێرش و ململانێی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانە.

شایانی باسە ڕۆژی ٢٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، تاوتوێی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری عێراق کرد و چوار بڕیاری نوێی بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی عێراقی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن ئێران و تورکیا پەسەندکرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *