داهاتی ڕۆژانەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکا لە دزینی نەوتی سووریا!

شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=20181

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلاریان لە دزین و بە قاچاخ بردنی نەوتی سووریا دەستدەکەوێت.

جەبار ئەلعودە ڕایگەیاند: ئەمریکا ڕۆژانه بڕی یەک ملیۆن دۆلاری لە دزینی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا و گواستنەوەی بۆ عێراق و فرۆشتنی بە چەند لایەنێک کە هەندێکیان بیانین دەستدەکەوێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوەی ڕوودەدات پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرای سەروەری خاک و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی نیشتمانی سووریایە، کە ئەو پارەیەی لەو ڕێگایە دەستیان دەکەوێت، بۆ پشتیوانی دارایی حیزب و ڕەوتە چەکدارەکان بەکاردەهێنرێت بەمەبەستی دروستکردنی پشێوی لە هەندێک وڵاتی دراوسێدا. ئەم کارە بەشێکە لە پلانێکی گەورە بۆ گۆڕینی بارودۆخی عێراق بۆ گۆڕەپانێکی هەمیشەیی شەڕی خوێناوی.

ئەلعودە وتی: هێنانی سووتەمەنی دزراو لە سووریاوە بۆ عێراق بە واتای پشتیوانی زیاتری داراییە بۆ ئەو ڕێکخراو و گروپە گوماناویانەی کە چەک و تەقەمەنی هەڵدەگرن، کە پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق هەڵوێستیان بەرامبەر بەو ڕێوشوێنانە هەبێت.

شایانی باسە هێزەکانی ئەمریکا بە بەردەوامی سووتەمەنی دزراو لە کێڵگە نەوتییەکانی سوریا بۆ بنکەکانیان لە عێراق دەگوازنەوە، ئەمەش پرسیاری زۆر لەسەر چارەنووسی ئەو داهاتە داراییە گەورەیە دروست کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *