رژێمی زایۆنیستی؛ گەورەترین دۆڕاوی مۆندیالی قەتەر

شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=20178

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شارەزایان پێیان وایە ئەو سوپایە میدیاییەی کە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستیەوە ڕەوانەی قەتەر کرابوو، نەک هەر نەیتوانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمە عەرەبییەکان بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت، بەڵکو درکی بە ئاستی ڕاستەقینەی ڕق و کینە لە زایۆنیستەکان لە نێو گەلانی عەرەبدا کرد.

شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە پێویستە بە مۆندیالی قەتەر نازناوی “مۆندیالی فەلەستین” بدرێت، چونکە مۆندیال شایەتی سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ دۆزی فەلەستین لەلایەن گەلی موسڵمانەوە.

شرۆڤەکارانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی زایۆنیستی بەو بڕوایەی کە دەتوانێت داوا لە هاوڵاتیانی عەرەب و بەتایبەتی گەنجان بکات بۆ پشتیوانی لەم ڕژێمە دروشم بڵێن، ڕۆژنامەنووسان و سوپای میدیایی خۆی ڕەوانەی قەتەر کرد. ئەم رژێمە پێی وابوو کە دەتوانێت لە مۆندیالدا ئامادە بێت و بە ئاسانی تێکەڵی خەڵک بێت و چاوپێکەوتن لەگەڵ هاندەران بکات و بوونی خۆی وەک شتێکی ئاسایی و “شایستەی ژیان لە ناوچەکەدا” بسەپێنێت.

شرۆڤەکارانی سیاسی دەشڵێن: مۆندیال لە قەتەر سەلماندی کە گەلانی موسڵمانی عەرەب لە کەشێکی تەواو جیاوازدان لە سەرکردەکانی ئەو وڵاتانەی کە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی دەکەن.

شرۆڤەکارانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن، پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، وەک میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی پشتڕاستیان کردۆتەوە، لە مۆندیالی قەتەردا کوژرا و دەتوانرێت ئەم مۆندیالە بە “مۆندیالی ڕق و کینە لە ڕژێمی زایۆنیستی” ناو ببرێت.

شرۆڤەکارانی سیاسی هەروەها ئاماژەیان بە وتارەکەی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە زیاتر لە ٨٠٪ی خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت لە کەنداوی فارس ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی ڕەتدەکەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *