شەهیدکردنی گەنجێکی فەلەستینی بە تەقەی داگیرکەرانی ئیسرائیلی + ڤیدیۆ

هه‌ینی 2 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=20173

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی فەلەستینی لە شارۆچکەی حەوارە لە باشووری شاری نابلوس بە تەقەی سەربازێکی ئیسرائیلی شەهید کرا.

مانگی سووری فەلەستینی ڕایگەیاند کە ئەم گەنجە فەلەستینییە ناوی “عەمار حەمدی موفلح”، زیندانییەکی ئازادکراوی فەلەستینییە و دانیشتووی گوندی ئوسرین بووە لە باشووری نابلوس.

سەربازێکی رژێمی زایۆنیستی لە نزیکەوە چەندین جار تەقە لەم گەنجە فەلەستینییە دەکات کە دوای برینداربوونی و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دەدات.

لە کاتێکدا ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم گەنجە مەبەستی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەو رژێمەی هەبووە، بەڵام گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان بە تەواوی ئەو بانگەشانە ڕەتدەکەنەوە.

جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی شەهید کراون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ناوی شەهیدانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
شەهید جەواد ئەلریماوی لە ڕەمەڵڵا
شەهید زافەر ئەلریماوی لە ڕەمەڵڵا
شەهید ڕانی ئەبو عەلی لە ڕەمەڵڵا
شەهید ڕائد ئەلنعسان لە ڕەمەڵڵا
شەهید عیسا ئەلتەلقات لە نەقب
شەهید موفید ئەخلیل لە ئەلخەلیل
شەهید محەممەد بەدارنە لە جنین
شەهید نەعیم الزوبەیدی لە جنین
شەهید محەممەد ئەلسەعدی لە جنین
شەهید عەمار موفلح خەڵکی نابلوس

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *