ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزەکانی (SDF) و هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا ڕاگیرا!

هه‌ینی 2 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 17:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=20155

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی تورکیاوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی ٢ی کانونی یەکەم، ئارام حەنا، وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی باکووری سووریا و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی نوێی تورکیا بۆ سەر گرووپە کوردییەکان ڕایگەیاند:
“سەرەڕای دژایەتی ڕووسیا و ئەمریکا، تورکیا بڕیاریداوە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی لە ناوچەکەدا دەستپێبکات. تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هێرش دەکاتە سەر باکوری سووریا، بەڵام بە پێچەوانەی بانگەشەکەیەوە پشتیوانی تیرۆر دەکات.”

ناوبراو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستێکی جددی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بگرنەبەر و هۆشداریشی دا لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لەسەر شەڕی هێزەکانی هەسەدە لەدژی گرووپی تیرۆریستی داعش.

بە گوتەی ئارام، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکانی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا بە هۆی زیادبوونی هێرشەکانی تورکیا تا کاتێکی نادیار ڕاگیراون.

شایانی باسە، بە پشتبەستن بە لێدوان و هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا، ئەنقەرە بەنیازە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە باکوری سووریا دژی هێزەکانی یەپەگە و هەسەدە دەستپێبکات، بەڵام دژایەتیی لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی جددی تائێستا ڕێگری لەم کارە کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *