سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

پێنجشەممە 1 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=20111

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە سەربازێکی دیکەی ئەم وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە باکووری عێراق کوژراوە.

بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٦٩ کەس بەرزبوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *