دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=20076

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە هەڵکوتانە سەر شارۆچکەی یەعبد لە باشووری ڕۆژئاوای جنین لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین کەوتە ململانێیەکی چەکدارییەوە و بە گەمارۆدانی ماڵی یەکێک لە هێزەکانی حەماس، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی یەعبد لە باشووری ڕۆژئاوای جنین و لە ئەنجامدا شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەم ڕووبەڕوونەوەیەدا دوو فەلەستینی بە گوللەی هێزەکانی زایۆنیستی برینداربوون و بارودۆخی هەردووکیان ناجێگیرە.

هاوکات لەگەڵ ئەم ململانێیەدا، هێزەکانی ئیسرائیلی ماڵی یەکێک لە هێزەکانی بزووتنەوەی حەماسیان بە ناوی “عەبود حەرزوڵڵا” لەم ناوچەیەدا گەمارۆ دا و دوای دەسبەسەر کردنی، پاشەکشەیان لە ناوچەکە کرد.

عەبود حەرزوڵڵا

شایانی باسە بە پێی کردەوەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل، پێدەچێت ژمارەی ئۆپراسیۆنەکانی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕووی لە زیادبوون بکات. هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە زانینی ئەم بابەتە، چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دەستپێکردووە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم ١١ فەلەستینییان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی دەستبەسەر کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *