ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا + ڤیدیۆ

سێشەممە 29 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=20033

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوڵاتییەکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی کۆخاو یەعقوب لە ڕۆژهەڵاتی رامەڵڵا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بە سەربازێکی ئیسرائیلی.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، هاوڵاتییەکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی کۆخاو یەعقوب، لە ڕۆژهەڵاتی رامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژئاوا، بە ئۆتۆمبێلێکەوە خۆی کێشا بە سەربازێکی رژێمی زایۆنیستی، کە بە سەختی بریندار بوو. ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە لە نزیک شارۆچکەی کۆخاو یەعقوب شەهید کرا.

ئەوەی دیارە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی کردەوە سەربازییەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئیسرائیلی و بە تایبەت پەلاماری شەوی رابردووی ئەو هێزانە بۆ سەر شارۆچکەی بەیت ئەمر و کفر عەین لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دراوە کە بووە ھۆی شەهید بوونی سێ گەنجی فەلەستینی.

جێی ئاماژەیە کە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٦ فەلەستینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستگیرکراون. سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیلی، تا ئێستا ئەم رژێمە نەیتوانیوە ئۆپەراسیۆنە تاکەکەسییەکانی فەلەستینیەکان ڕابگرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *