کوژرانی سەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

سێشەممە 29 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=20023

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کوژرانی سەربازێکی دیکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

ڕۆژی رابردوو ٢٨ی تشرینی دووەم، هەواڵی کوژرانی سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیا ڕاگەیەندرا. بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەم سەربازە لە ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. بە گیان لەدەستدانی ئەم سەربازە تورکە، ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” بۆ ٦٨ کەس بەرزبوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *