٧ی سەرماوەز ساڵڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مێژوویی مروارید و ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران

دووشەممە 28 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=20016

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی “مروارید” یەکێکە لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەمی بەرگریی پیرۆزدا، کە ٧ی سەرماوەزی ١٣٥٩ ی هەتاوی (٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٠) بۆ بۆردومانکردنی بەندەری ئوم قەسر و دوو سەکۆی گرنگی نەوتی عێراق؛ ئەلبەکر و ئەلعەمیە لە کەناراوەکانی ئەروەندرود ئەنجامدرا.

ئەم ئۆپەراسیۆنە تەواوکەری هەردوو ئۆپەراسیۆنی “ئەشکان” و “شەهید سەفەری” بوو و لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا سەکۆکانی ئەلبەکر و ئەلعەمیە بە تەواوی لەناوچوون و بەندەری فاو وێران کرا. هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران توانیان ٥ بەلەمی مووشەک هەڵگری ئۆسای عێراقی، ٧ بەلەمی دیکەی عێراقی، ٦ فڕۆکەی جەنگی میگ ٢٣، فڕۆکەیەکی میگ ٢١ و هەلیکۆپتەرێکی سوپەر فێرلۆنی هێزی ئاسمانی عێراق و نزیکەی ٨٠%ی کەرەستەکانی هێزی دەریای عێراق لەوانە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و کەرەستەی بەرگری لەناو ببەن.

هێزی دەریایی عێراق لەم ئۆپەراسیۆنەدا زیانێکی بەرچاوی بەرکەوت و تا کۆتایی جەنگ نەیتوانی ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت. هەروەها هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی کەنداوی فارسەوە پچڕا و زۆربەی هەناردەی عێراقیش لە ڕێگەی تورکیا و ئوردنەوە ئەنجام دەدرا. بە بۆنەی ئەم ئۆپەراسیۆنە، ٧ی سەرماوەز (٢٨ی تشرینی دووەم) وەک ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم وڵاتە هەڵبژێردرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *