شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا

پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 22 - 13:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=19893

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی فەلەستینی هەواڵی شەهیدبوونی دوو گەنجیان بڵاوکردەوە کە بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویکردەوە، “محەمەد هیشام محەممەد” (٢٢ ساڵ) کە ڕۆژی رابردوو لە هێرشی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری نابلوس بریندار بوو، گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیاریەکان گەنجێکی دیکە بە ناوی “محەمەد حەرزوڵڵا”ـش شەهید بووە کە دوو مانگ لەمەوبەر لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی شەهید ئەلنابولسی و سەبوح بریندار کرا بوو.

هەروەها ئەمڕۆ فەلەستینییەکان هەرزەکارێکی تەمەن ١٦ ساڵانیان بە ناوی “ئەحمەد ئەمجەد شێحادە” کە لە هێرشی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نابلوس شەهید بوو، بە خاک سپارد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام