ئاهەنگی تاجیکستان و عەرەبستان بە تامی کەنداوی عەرەبی

پێنجشەممە 24 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=19890

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئاهەنگی ڕۆژی سەرۆک کۆماری و دەستووری تاجیکستان لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە سعودیە بەڕێوەچوو.

ئاهەنگی ڕۆژی سەرۆک کۆماری و دەستووری تاجیکستان لە باڵیۆزخانەی تاجیکستان لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو. لەسەر بانگهێشتی ئەکرەم کەریمی باڵیۆزی تاجیکستان، د.ئەحمەد ئەلقرنی جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دژە ئێرانی سعوودیە “ڕسانە” و ئەسما ئەلموتەیری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکانی ئەم دامەزراوەیە لە سعودیە ئامادەبوون.

ئەکرەم کەریمی، لە میانەی لێدوانەکانیدا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەم مەراسیمەدا، وشەی ساختەی “کەنداوی عەرەبی” لە جیاتی وشەی “کەنداوی فارس” بەکارهێنا و وتی: “ئاسیای ناوەڕاست، درێژکراوەی ناوچەیی کەنداوی عەرەبییە”. ئەلقرنی هەروەها سیاسەتەکانی ئێرانی لە ناوچەکە بە نەرێنی زانی و هاوکاری ئەمنیی نێوان سعودیە و تاجیکستانی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە بە پێویست زانی.

لە کۆتایی ئەم دیدارەدا باڵیۆزی تاجیکستان لە سعودیە بەڕێوەچوونی خولی ڕاهێنانی زمانی فارسی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی توێژینەوە و زانستی لە بوارە جیاجیاکان لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتی “ڕسانە”ەوە بەرز نرخاند و داوای هاوکاری و واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوە کولتووری و پەروەردەییەکانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و ناوچەی قەوقازی کرد.

عەرەبستانی سعوودی دوای لە سێدارەدانی شێخ نەمر باقر ئەلنەمر و چەند گەنجێکی شۆڕشگێڕی قەتیف لە ساڵی ٢٠١٦، بە هاوکاری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئەمریکا، “ناوەندی کەنداوی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەی ئێران” دامەزراند. ئەم ناوەندە بۆ دروستکردنی کاریگەری و شەڕی نەرم لەگەڵ ئێران دامەزراوە و دوای چەند مانگ لە کار و چالاکی، ناوی گۆڕدرا بۆ “ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ئێران — ڕسانە”. کار و چالاکی و بەرنامەکانی ئەم ناوەندە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی “ئێران ئینتەرناشناڵ” هاوئاهەنگن و فارسی زمانەکانی هەرسێ وڵاتی ئێران، ئەفغانستان و تاجیکستانی لەخۆوە دەگرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *