ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئازەربایجان لە گومرگی نەخچیڤان

پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 22 - 09:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=19880

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئازەربایجان لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراو چووەتە فەرمانگەی گومرگی کۆماری خۆسەری نەخچیڤان و لێپرسینەوەی لەگەڵ کارمەندانی ئەم دامەزراوەیە کردووە.

ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئازەربایجان ڕۆژی رابردوو چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی چاوەڕوان نەکراو چوونە ناو فەرمانگەی گومرگی کۆماری خۆسەری نەخچیڤان.
بەپێی هەواڵی سەرەتایی کەناڵی باکو، ئەفسەرانی ئەمنی حکومەتی ئازەربایجان، لەکاتی گەڕان بەدوای بەڵگەنامەکاندا، ڕێگەیان نەداوە ژمارەیەک کارمەند بچنە دەرەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووە. کەناڵی باکۆ تیڤی گەڕان بەدوای کەیسەکانی قاچاخ و خراپ بەکارهێنانی پارە لە گومرگی ڕاگەیاندووە.

گومرگ و تێرمیناڵی نەخچیڤان، بە پێچەوانەی گومرگی ناوچەکانی دیکەی ئازەربایجان، هاتوچۆی وشکانییان لەگەڵ ئێران هەیە و لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلەکانی کۆرۆناشدا گەشتی گەشتیاران لەڕێگەی وشکانی و ترانزێتی ئاسایی هاووڵاتییان بە پابەندبوون بە یاساکان ئەنجام داوە.

هەروەها هەفتەی ڕابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە حکومەتی کۆماری ئازەربایجان بەنیازە ئۆتۆنۆمی ئەم هەرێمە هەڵبوەشێنێتەوە. ئەم کارە پێویستی بە دەنگی پەرلەمانی ئازەربایجان هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام