مووشەکەکانی کروزی ڕووسیا کارەبای شارەکانی ئۆکرانیای پچڕاند

چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 22 - 22:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=19874

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی سوپای ڕووسیا بە بەکارهێنانی دەیان مووشەکی کروز هێرشیان کردە سەر دامەزراوەکانی وزەی شارە جیاوازەکانی ئۆکرانیا.

لە هێرشە مووشەکییە بەرفراوانەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا، هێرش کرایە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا و کارەبای ١٥ شار لەوانە کیێڤ، خارکیڤ، ئۆدێسا، لڤیڤ، ڕیڤنێ، لوتسک، سامی، میرگۆرۆد، خمێلنیتسکی، ژیتۆمیر، کریڤیرە، دنیپرۆپێترۆڤسک، پۆلتاڤا، میکۆلایڤ و خێرسۆن پچڕا. بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، ئەم هێرشە لەلایەن فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی توپۆلیڤ ٩٥ (Tu-95MS) و دەیان مووشەکی کروزی Kh-101 لە ئاسمانی پارێزگای خارکیڤەوە ئەنجامدراوە.

وەک هەمیشە میدیاکانی ئۆکرانیا وێنە و ڤیدیۆی ئەو شوێنەیان سانسۆر کردووە کە موشەکەکان لێی کەوتوون و تا ئێستا هیچ ئامارێک لەسەر زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام پچڕانی کارەبا لە چەند شارێک و هەروەها وەستانی هەناردەکردنی کارەبای ئۆکرانیا بۆ مۆڵدۆڤا، زەربە قورسەکانی ڕووسیا لە دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا نیشان دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام