هێرشی قورسی تالیبان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستان لەگەڵ ئێران

دووشەممە 31 ئایار 2021 - 13:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=1986

بە پێی زانیارییەکان، چەکدارانی تاڵیبان هێرشێکی قورسیان بۆ سەر شاری غوریان لە رۆژئاوای پارێزگای هەرات کە هاوسنوورە لەگەڵ ئێران ئەنجام داوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی زانیارییەکان، چەکدارانی تاڵیبان هێرشێکی قورسیان بۆ سەر شاری غوریان لە رۆژئاوای پارێزگای هەرات کە هاوسنوورە لەگەڵ ئێران ئەنجام داوە.

لە ئەنجامی هێرشە قورسەکانی ڕۆژی رابردووی تالیبان بۆ سەر غوریان، بەشێکی ئەو شارە لەلایەن تالیبانەوە دەستی بەسەر دا گیراوە و بە پێی دوایین هەواڵەکان تالیبان توانیوێتی کۆنترۆلی ناوچەکانی دەوروبەر و رێگاکانی غوریان بکات.
لە ئێستادا پێکدادانەکان لە ناو بازاڕی ئەو شارە بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەفغانستان چەندین پێگەی ئەو چەکدارانەیان بۆردومان کردووە.

شاری غوریان دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای هەرات لە ئەفغانستان کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگاکانی خوراسانی رەزەوی و خوراسانی باشوری ئێران. ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس دەبێت کە دەکەوێتە نێوان ڕێگای هەرات – تایباد کە لە ئەگەری دەستی بەسەر داگرتنی لەلایەن تالیبانەوە، رێگای زەمینی هەرات لەگەڵ وڵاتی ئێران دەپچڕێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *