میدیای ئازەربایجان؛ ئاشتیپارێزانی ڕووسیا داگیرکەرن

چوارشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=19857

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کە پێشێلکردنی ئاگربەستی کۆماری ئازەربایجان لەسەر هێڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی ئەرمینیا پشتڕاست دەکاتەوە، کەناڵەکانی ئازەری ئاشتیپارێزانی ڕووسیایان بە داگیرکەر ناوبرد.

وەزارەتی بەرگری فیدراسیۆنی ڕووسیا بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاشتیپارێزەوە لە قەرەباغ نێردراون، ڕایگەیاند کە هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە تەقەکردن لە تراکتۆرێکی سەر بە جووتیارانی ئەرمینیا ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە.

بەڵام وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان بەشێوەیەکی جیاواز باسی رووداوەکە دەکات و رایگەیاندووە هێزەکانی ئەرمینیا بە چەکی سووک لەم ناوچەیە و لە نزیک بنکەی هێزەکانی ڕووسیا تەقەیان لێکردوون.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی “باکو تیڤی”ی حکوومەتی کۆماری ئازەربایجان وەڵامی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیای دایەوە و بۆ یەکەمجار ئاشتیپارێزانی ئەم وڵاتەی بە داگیرکەر ناوبرد. ئەم کەناڵە لە ڕاپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە: ئاشتیپارێزان دەست بە دروستکردنی کەنیسەی ئەرمەنی، دروستکردنی ناوەند، قوتابخانە و هێمای ڕووسی دەکەن. ئەوان گرنگی بە جوڵەی تێکدەرانەی ئەرمەنە چەکدارەکانی ناگۆرنو-قەرەباغ نادەن و وەک ناوچەی دۆنێتسک و لوهانسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، جوداخوازەکان بەهێز دەکەن بۆ جێبەجێکردنی فۆرمێکی نوێی سیاسەتی پارچەپارچە کردن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *