پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 22 - 11:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=19793

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی سنووری قورسی نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان لە دەروازەی سنووریی دندپتان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لانیکەم ١٦ سەرباز و خەڵکی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.

ئەفغانستان:
١- پەنجشیر:
– لە ١٨ی ئەم مانگە چەکدارانی تاڵیبان بە فەرمانی “مەولوی مۆسافر” فەرماندەی تاڵیبان لە پەنجشیر، قاری عەبدولموقیم برای عەبدولحەمید خۆراسانی فەرماندەی پێشووی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبانیان لە پەنجشیر دەستگیرکرد.
– لە ١٧ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر کەمپی چەکدارانی تاڵیبان لە گوندی عومەرز لە شاری خەنج، سێ چەکداری تاڵیبان بریندار بوون.

٢- تەخار:
– لە ١٦ی ئەم مانگە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە بەردەم دادگای تاڵیبان لە ناوچەی یەکەمی شاری تاڵقان، دوو چەکداری تاڵیبان برینداربوون.
– لە ١٨ی ئەم مانگە، هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود “قاری سیراجەدین ساحیل” فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبانیان لە شاری خەواجە بەهائەدین لە گوندی قولئاباد لە شاری دەرقەد تیرۆر کرد.
– لە ١٨ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر بنکەی چەکدارانی تاڵیبان لە گوندی کەتێ ئەمبێ سەر بە شارۆچکەی ورسج، پێنج چەکداری تاڵیبان کوژران و بریندار بوون.

٣- کابوڵ:
لە ١٧ی ئەم مانگە، گرووپی تیرۆریستی داعش، قاری نەجیبوڵڵا عەزیزی، زانای ئایینی سەلەفی و ئیمامی مزگەوتی ئەبوبەکر صدیق، لەگەڵ دوو هاوڵاتی مەدەنی دیکە لە ناحیەی ٨ی شاری کابوڵ، گوللەباران کرد.

٤- هەرات:
لە ١٦ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی تاڵیبان بۆ سەر حەشارگەی داعش لە ناوچەی ١٢ی شاری هەرات، شەش کەس کوژران کە دوو کەسیان هاوڵاتی تاجیکستانی بوون و چوار کەسی دیکەش دەستگیرکران.

٥- نەنگەرهار: .
– لە ١٨ی ئەم مانگە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو (لەوانەیە تۆڕی حەقانی بن) “عادل عەلی سەیفوڵڵا” ناسراو بە بابوجی، یەکێک لە فەرماندە مەیدانیەکانی بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستان و نزیک لە موفتی مەزلوم، یەکێک لە سەرکردەکانی ئەم گروپەیان لە شاری بتی کۆت تیرۆر کرد.


– لە ١٨ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگریی تاڵیبان دژی حەشارگەی داعش لە شاری چپرهار، چوار ئەندامی ئەم گرووپە دەستبەسەر کران.

٦- فاریاب:
لە ١٩ی ئەم مانگە، چەکدارانی نەناسراو (پێدەچێت پڵنگەکانی ڕزگاریخوازی تورکستان بن) لە بەردەم دادگای تاڵیبان لە شاری مەیمەنە دوو چەکداری تاڵیبانیان گوللەباران کرد.

٧- پکتیا:
– لە ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان و سەربازانی پاکستانی لە گوندی سنووری خەرلاسی (خەرلاچی) لە سەر سنووری شاری دەندپەتان لەگەڵ یەکتر پێکدادانیان کرد. ئەم ململانێیەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
– لە ١٥ی ئەم مانگە، هاووڵاتییەکی مەدەنی ئەفغانی بەهۆی تەقەی سەربازانی پاکستانی لە گوندی سنووری مرغە لە شاری بەرمڵ، کوژرا.
– لە ١٧ی ئەم مانگە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو (پێدەچێت تۆڕی حەقانی بن) “قاری زاکیرین” فەرماندەی سنووری بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستانیان لە شاری زۆرمت تیرۆر کرد.


– لە ١٩ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری پاکستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جاری سێیەم، لە گوندی خەرلاسی (خەرلاچی) لە سەر سنووری شاری دەندپەتان، ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.
– لە ٢١ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی چوارەمین پێکدادانی سەختی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی پاسەوانی سنووری سوپای پاکستان، لە گوندی خەرلاسی (خەرلاچی) لە سەر سنووری داندپەتان، لانیکەم ١٦ سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون. بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، سەربازێکی سوپای پاکستان کوژراوە و دە کەسیش برینداربوون کە دوو هاوڵاتی مەدەنی پاکستانی تێدایە. زیانە گیانیەکانی تاڵیبان پێنج کوژراو و ژمارەیەک بریندارن. سەرچاوە خۆجێیەکان هۆکاری ململانێی نێوان تاڵیبان و پاکستانیان لەسەر خاوەندارێتی گوندی سنووری خەرلەچی راگەیاندووە.

٨- سەمنگان:
لە ١٥ی ئەم مانگەدا، سەرچاوە ناوخۆییەکان هەواڵی فڕینی فڕۆکەیەکی جۆری بی ٥٢ و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان (پێدەچێت ئەمریکی بن) لە ئاسمانی شاری ئایبەک و شاری حەزرەتی سوڵتان بڵاوکردەوە.

٩- نیمرۆز:
لە ١٨ی ئەم مانگە، چەکدارەکانی لیوای ٣ی فیرقەی ٢١٥ی عەزمی تاڵیبان لە شارۆچکەی کۆنگ رایانگەیاند کە رێگرییان لە بە قاچاخ بردنی کەرەستەی سەربازی، لەوانە دوو دەمانچەی “M4″، دوو کامێرای بینینی شەوانە، سێ هاوەن، ١١ گوللەی “RPG” و هەزاران فیشەکی جەنگی بۆ پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ئێران کردووە.
جێی ئاماژەیە، سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەفغانستان لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین هەواڵیان سەبارەت بە قاچاخ بردنی چەکی سووک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئێران بڵاوکردۆتەوە.

١٠- قەندەهار:
لە ١٩ی ئەم مانگەدا، چەکدارانی تاڵیبان “قاری بیلال”، ئەنجامدەری تەقەکردن لە پاسەوانانی سنووری پاکستان لە دەروازەی سنووری سپین بۆڵدەک-چەمەن، ڕادەستی حکومەتی پاکستانیان کرد. دوای ئەم هەنگاوەی تاڵیبان، پاکستان دەروازەی سنووری سپین بۆڵدەک-چەمەن کردەوە.

١١- لە ١٥ی ئەم مانگە، قاری دین محەمەد حەنیف وەزیری ئابووری تاڵیبان سەردانی شاری مەشهەد لە ئێرانی کرد و لەگەڵ یەعقوب عەلی نەزەری پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی کۆبووەوە.

تاجیکستان:
١- لە ١٥ی ئەم مانگە “وەلید بن عەبدولڕەحمان ئەلڕەشیدان”، باڵیۆزی سعودیە لە تاجیکستان، لەگەڵ خەیرەدین عوسمان زادە، بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی سەر بە دامەزراوەی سەرۆکایەتی تاجیکستان لە دوشەنبێ کۆبووەوە.

پاکستان:
١- لە ١٥ی ئەم مانگە، پێشانگای نێودەوڵەتی ئامێری سەربازی و پیشەسازی بەرگری بە ناوی “IDEAS2022” بە میوانداری سوپای پاکستان و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ٦٤ وڵات لە شاری کەراچی دەستیپێکرد.
٢- خیبەرپختونخوا: .
– لە ١٦ی ئەم مانگە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکی نێوان ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستان و هێزەکانی پۆلیسی پاکستان لە گوندی لەکی مەروت لە وەزیرستانی باکوور، شەش ئەندامی هێزەکانی پۆلیسی پاکستان کوژران.
– لە ١٨ی ئەم مانگە و لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژی بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بۆ سەر بارەگای کۆمیتەی ئاشتی لە ناوچەی چەگمالای لە وەزیرستانی باشوور، سێ چەکداری گروپی ئەکرەم مەحسود، لە لایەنگرانی حکومەتی پاکستان، و سەربازێکی پاکستان کوژران و هاوڵاتییەکی مەدەنیش بریندار بوو.
جێی ئاماژەیە کە گرووپی ئەکرەم مەحسود یەکێکە لەو گرووپە چەکدارانەی کە سەر بە حکوومەتە و باڵێکی جیابووەوەی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستانە، کە لە کاتی دانوستانەکانی نێوان حکوومەت و تاڵیبان ڕۆڵێکی گرنگ لە لیژنەی ئاشتیدا هەبوو. بە گشتی ئەو چەکدارانەی واز لە گرووپە تیرۆریستییەکان دێنن، لەم گرووپەدا بەکار دەهێنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام