مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا

چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=19790

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی ئیتا بلومانتال لە کەناڵی عیبری “کان” رایگەیاند کە رژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە هەوڵدان پلانی مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشی ئاسمانی بۆ هەفتەی داهاتوودا ئامادە بکەن بۆ ھاوشێوەکردنی سیناریۆی جیاواز دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.

بلومانتال وتی ئەڤیڤ کۆخاڤی، سەروک ئەرکانی گشتی سوپای رژێمی زایۆنیستی و سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا مارک مەیل، بە دوای ئەوەدان کە پلانی کردەوەیی لەدژی ئەوەی هەڕەشەی ئێران ناو بردووە، پێشکەش بکەن.

کۆخاڤی وێڕای هۆشداری دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، رایگەیاندووە کە ئێمە لە قۆناغێکی سەخت و هەستیارداین. ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئیسرائیل ئامادەکردنی پلانە سەربازییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران خێراتر دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *