باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: بابەتی جوڵاندنی هێز بەرەو خاکی عێراق دوورە لە راستییەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا جەختی لەوە کردەوە: بابەتی پێشڕەوی زەمینی بەرەو خاکی عێراق دوورە لە راستییەوە و باسیش نەکراوە.
محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند: ئێمە ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین و بۆ سەقامگیری، یەکڕیزی خاک و گەلی عێراق و بۆ خۆشگوزەرانیی ئەم وڵاتە هەوڵی زۆرمان داوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: دانوستانی زۆر لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازەکان کراوە کە هیچ ئەنجامێکیان نەبووە، وای دەبینم هەندێ جار ڕوانگەی ئیتنیکی سێبەر دەخاتە سەر بابەتی سیاسی یان دیپلۆماتیک و دراوسێتی، هەر بۆیە ناچار بووین داوا لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق بکەین لەم بابەتە دەستوەردان بکات.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا: لە چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ برایانمان لە حکوومەتی ناوەندی عێراق بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر گفتوگۆمان کردووە، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا شاندی سیاسی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی عێراقیان کردووە.
محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند؛ پێویستە حکومەتی ناوەندی سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کۆنتڕۆڵ بکات. داوامان لە برایانمان لە عێراق کردووە کە تیرۆریستان لە چەک داماڵن و لە سنوورەکان دوور بکەونەوە و بچنە کەمپەکانی ئاوارەکان لە قوڵایی هەرێمی کوردستانی عێراق.
لێدوانەکان