هێرشی ئەنساروڵڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی لە کەناراوەکانی حەزەرمەوت

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=19764

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا لە درێژەی هۆشدارییەکانی بۆ کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کۆمپانیا بیانییەکان سەبارەت تاڵانکردنی نەوتی ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هۆشداری دایە کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی لە کەنارەکانی بەندەری ئەلزەبە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە خۆجێیەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئەنساروڵڵا، ڕۆژی رابردوو ٢١ی تشرینی دووەم بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی، هۆشداری داوەتە کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی بە ناوی پراتیکا لە کەنارەکانی بەندەر ئەلزەبە. پراتیکا، کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە ئاڵای پەنەمایە، کە بەنیازی گواستنەوەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای حەزەرمەوت لە کەناراوەکانی بەندەری ئەلزەبە بووە بۆ کەناڵی سوێس.

بەندەری ئەلزەبە لە نزیک بنکەی ئیمارات لە شاری ئەلڕەیان و لە کەناراوەکانی پارێزگای حەزەرمەوت هەڵکەوتووە و لە چەند مانگی ڕابردوودا بووەتە شوێنێک بۆ هەناردەکردنی نەوتی ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن. ئەمە سێیەم هۆشداریی ئەنساروڵڵایە بۆ کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی بیانی و دووەم هێرشە لە بەندەری ئەلزەبە. ئەنساروڵڵا پێشتر لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هێرشی کردە سەر کەشتی نەوتهەڵگری نیسوس کیا لە کەنارەکانی بەندەری ئەلزەبە.

فەریق یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، هێرشی ئەنساروڵڵای بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرە بیانییەکە پشتڕاست کردەوە و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛
بە یارمەتی خودا هێزە چەکدارەکانی یەمەن کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە بڕیار بوو لە بەندەری ئەلزەبە لە باشووری وڵات نزیک بێتەوە، ناچاریان کرد ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵێت. ئەم کەشتییە ئەرکی تاڵانکردنی بڕێکی زۆر نەوتی هەبوو و ئامادە نەبوو وەڵامی هۆشداریی هێزە چەکدارەکان بداتەوە. دوژمن هەوڵیدا ئەو چالاکییانە ئەنجام بدات کە هێزە چەکدارەکان توانای چاودێری و مامەڵەکردنیان وەک پێویست نییە.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوامن لە پاراستنی سەروەت و سامانی نیشتمانی تا داهاتەکانی خزمەت بە یەمەنییەکان بکات و مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەموو ناوچەکانی یەمەن بگرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *