هێرشی ڕۆکێتی لە سووریاوە بۆ سەر باشووری تورکیا + وێنە

دووشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=19744

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەئەنجامی هەڵدانی ژمارەیەک ڕۆکێت لە ناو سووریاوە بەرەو ناوچەی قەرقمیش لە پارێزگای غازی عەنتاب لە تورکیا، لانیکەم سێ کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

شەوی رابردوو ٢٠ی تشرینی دووەم، لانیکەم چوار ڕۆکێت بەر ناوچەی نیشتەجێبوون و یەکێکیان بەر قوتابخانەیەک لە ناحیەی قەرقمیش سەر بە پارێزگای غازی عەنتاب کەوت و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون. پارێزگاری غازی عەنتاب لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە ڕایگەیاند کە “ژمارەی ڕۆکێتە تەقێنراوەکان ٥ ڕۆکێت بووە و بارودۆخی دوو کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە”.

لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا، هێزە چەکدارەکانی تورکیا پێگەکانی هێزە کوردییەکانیان لە دەوروبەری شاری جەرابلوس و گوندەکانی زور مەغار و ئەلزیارە لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ لە سووریا کردە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پێگەکانی هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا و عێراق، پێدەچێت ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی تورکیا لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە ئەنجامدرابێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *