سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، دەستپێکردنی خولێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بارەگاکانی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی عێراق ڕاگەیاند.
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا دەستپێکردنی هێرشی نوێی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدای سوپای پاسداران بۆ وێرانکردنی بارەگا و ناوەندەکانی گرووپە تیرۆریستییە جوداخوازەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دایەوە.
دەقی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسداران بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛
بسم الله الرحمن الرحیم
لە درێژەی لەناوبردنی بارەگا و ناوەندەکانی پیلانگێڕی، جێگیربوون، ڕاهێنان و ڕێکخستنی گروپە تیرۆریستییە جوداخوازەکانی دژبەری ئێران لە هەرێمی باکووری عێراق، بەشێک لە بارەگاکانی بەکرێگیراوانی ئیستکباری جیهانی، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە)، ئامانجی خولێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدای سوپای پاسداران کران. لە میانەی ئەم هێرشانەدا کە لە قووڵایی هەرێمی باکوری عێراق لەوانە جێژنیکان، زەڕگوێز و کۆیە ئەنجام دران، وێڕای لەناوبردنی ئامانجەکانی مەبەست، زیانێکی زۆری بە تیرۆریستان گەیاندووە.
لێدوانەکان