وردەکاری هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە باکووری مۆزەمبیق

یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2022 - 20:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=19731

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کابۆدێلگادۆ لە باکووری مۆزەمبیق، لانیکەم هەشت مەسیحی کوژران و دەیان ماڵی گوندنشینەکان ئاگریان تێبەردرا.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی داعش، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ئەم مانگە، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی مەسیحی نشینی نماکیۆل لە شارۆچکەی مۆیدومبی سەر بە پارێزگای کابۆدێلگادۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مۆزەمبیق و ئاگریان لە بەشێک لە ماڵی خەڵکی گوندەکە بەردا. داعش هەروەها هێرشی کردە سەر گوندی مەسیحی موابۆلا لە شارۆچکەی مۆیدۆمبی و لەگەڵ هێزەکانی سوپای مۆزەمبیق و گروپەکانی سەر بە حکومەتی خۆجێی پێکدادانیان کرد. لەو پێکدادانانەدا داعش ١٠ ماڵی سووتاند و سەری مەسیحییەکی بڕی.

هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گرووپی “ویلایەتی مۆزەمبیق”ی داعش لە هەمان ڕۆژدا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ماریکا لە شاری پاڵما لە پارێزگای کابۆدێلگادۆ و سەری دوو مەسیحیان لەو ناوچەیە بڕیوە.

داعش هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ئەم مانگە هێرشی کردۆتە سەر گوندی مەسیحی نشینی لیتاباتا لە شارۆچکەی مۆیدومبی و گوندی مالیای سەر بە شاری پاڵما و دوو لە مەسیحییەکانی ناوچەکەی گوللەباران کرد و سێ کەسی دیکەشیان سەر بڕیوە.

جێی ئاماژەیە، پارێزگای کابۆدێلگادۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مۆزەمبیق، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەم دواییەی داعش بووەتە یەکێک لە ناوچە هەرە کێشە لەسەرەکانی ئەفریقا، و بەشێکی زۆر لە گوندنشینانی مەسیحی ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە ناوچەکانی دیکە کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *