نەخشەی پێشڕەوییەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەری رۆژئاوای پارێزگای سەعدە و باشوری جیزان

یه‌ك شه‌ممه‌ 30 ئایار 21 - 16:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=1969

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا و یەکینە جەماوەرییەکانی سەر بەو هێزانە لە میحوەری باشوری رۆژئاوای پارێزگای سەعدەی یەمەن و پارێزگای جیزان لە باشوری سعودیە، ناوچەیەکی بە ڕووبەری نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کرانەوە.

هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەم ئۆپەراسیۆنەدا توانی ناوچەکانی “تویلق، تبه الجیش، قائم الصیاب، تبه البيضاء، چیای MBC، قنبوره، الاساسیه، الصیابه، کامله، الحطیمی، القمامه، الشبکه، البتول، العمود، الصبه، الملاحیط، تبه القناص، الصافیه، الصیاد، العلم، ظهر الحمار، المنزاله، السلام، الکمب، بەرزاییەکانی الدفاع، الضبیره، جبل عامر، الحمرا، جبل الصرخه و السودا” کۆنترۆل بکاتەوە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت.

هاوپەیمانی سعودییە پێشتر لە ١٤ی ٨ی ٢٠١٨ توانی بوو لە ناوچەی “الظاهر”ی پارێزگای سەعدەی یەمەن پێشڕەوی بکات و تا نزیکەی ٣ مانگ لەسەر ئەم پێشڕەوییانە بەردەوام بوو کە لەبەر بەرگری هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەو میحوەرە، هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە شکستیان لە جێگیرکردنی پێشڕەوییەکانیان هێنا و سەرئەنجام تا ناوچەی “ملاحیط” و بەرزاییەکانی سەر سنوور کشانەوە و ئێستاش بە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی سنووردار، ئەو ناوچانە لەگەڵ بەرزاییەکانی سنووری جیزان، لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کۆنترۆڵکرانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .