هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=19688

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاست و کەناراوەکانی سووریا تەقاندەوە کە لە ئەنجامدا چوار ئەندامی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، نزیکەی کاتژمێر ٠٦:٣٠ی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل بە تەقاندنی چەند مووشەکێک لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستەوە ناوچەکانی ناوەڕاست و کەناراوەکانی سووریای کردە ئامانج. سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا توانی ژمارەیەک لەو مووشەکانەی تێکبشکێنێت. ئەم هێرشە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار ئەندامی سوپای سووریا و برینداربوونی کەسێکی تر و گەیشتنی زیانی ماددی بەو شوێنانە.

لە ١٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵیش فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سووریا کردبووەوە کە بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *