نەفرەتی خەڵکی کورد لە ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین / تاوانی مونافقین و سەدام لە دژی کوردانی عێراق

هه‌ینی 18 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=19681

مەسعود ڕەجەوی لە سەر داوای ڕاستەوخۆی سوپای بەعس، لە پێناو مانەوەی ڕژێمی سەدام و بە بیانووی هێرشی دژ بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی مونافقین، ئەو هێزانەی ڕەوانەی کوردستانی عێراق کرد و هەوڵی ئەوەی دەدا سوپای بەعس جارێکی دیکە بۆ ناوچە کوردنشینەکان بگەڕێتەوە.

ڕێکخراوی تیرۆریستی موجاهدینی خەلق کە لای گەلی ئێران بە مونافقین ناسراون، لە بەهاری ساڵی 1991 (1370 ی کۆچی هەتاوی) ڕاستەوخۆ شەڕی کوردانی عێراقی کرد، هەرچەندە سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە بەر ئەوەی کە لە ئێستادا هەوڵی پیشاندانی ڕواڵەتێکی دیکە لە خۆ دەدەن، حاشا لەو تاوانانەی خۆیان دەکەن.

سەرکردەکانی مونافقین بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەو هەموو تاوان و خزمەتەی دژ بە کوردانی عێراق بە حیزبی بەعسیان کردووە، ڕایدەگەێنن کە شەڕی ئەوان لە دژی هێزەکانی ئێران بووە.

لە شەڕی یەکەمی کەنداوی فارس و لاوازبوونی ڕژێمی بەعسی سەدام، هێزە کوردییەکان دەستیان بە دەرکردنی بەعس و حکومەتە خوێنمژەکەی لە کوردستان کرد و ناوچە کوردنشینەکانیان ئازاد و کۆنتڕۆڵ کرد.

بە دەیان بەڵگەی پێویست بوونی هەیە کە پیشان دەدات مونافقین لە پاش شەڕی هەشت ساڵەی عێراق لە دژی ئێران و وەک پاڵپشتی بۆ ڕژێمەکەی سەدام لە پرۆسە سەربازییەکانی ناسراو بە مرواری، شەڕی دژ بە کوردانی عێراقی کردووە و خەڵکێکی بێ تاوانی لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی بەعس کردووەتە قوربانی.

پرۆسە سەربازییەکانی مرواری لە دژی کوردانی عێراق

مەسعود ڕەجەوی لە سەر داوای ڕاستەوخۆی سوپای بەعس، لە پێناو مانەوەی ڕژێمی سەدام و بە بیانووی هێرشی دژ بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی مونافقین، ئەو هێزانەی ڕەوانەی کوردستانی عێراق کرد و هەوڵی ئەوەی دەدا سوپای بەعس جارێکی دیکە بۆ ناوچە کوردنشینەکان بگەڕێتەوە.

ڕەجەوی وەک سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە یەکە سەربازییەکانی سوپای پاسداران شاری خانەقینیان کۆنتڕۆڵ کردووە و بۆ ئەمەش فەرمانی ناردنی هێزی سەربازی و چەک و پێداویستی سەربازیی قورسی بۆ ئەم شارە دەرکرد. شاری خانەقین کەوتە بەر هێرش و پەلاماری مونافقەکان و ژمارەیەک لە خەڵکی بێ تاوانی شارەکە کوژران و خانووەکانی ئەوان بە تەواوی ڕووخان.

هێزە کوردییەکان شارە گەورەکانی کوردستانیان کۆنتڕۆڵ کرد و بەرەو ناوچەکانی دیکە لە پێشڕەویدا بوون، بەرەو ناوچەکانی توز، کفری و جەلەولا، ئەوان هەوڵیان دەدا لە سلێمان بەگ تێپەڕ ببن تا بەرەو بەغدا پێشڕەوی بکەن، ئەگەر ئەو پلانە جێبەجێ دەکرا، سوپای بەعس توانای ڕوبەڕوبونەوەی نەدەما، بەڵام سەدام بە کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریستانی ڕێکخراوی مونافقین و لە پرۆسە سەربازییەکانی مرواریی یەک و دوو و سەرکوتکردنی خەڵک و شەڕی دژ بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکان، ڕێگریی لە پێشڕەوییەکانی ئەوان کرد.

پاش کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین بە جل و بەرگی کوردی و تەنانەت بە وێنەی سەرکردەکانی کوردەوە چوونە کەرکوک و بەمەش بەعس جارێکی دیکە دەستی بە سەر کەرکوکدا گرت و بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شارەکە لە لایەن تیرۆریستانی ڕێکخراوی مونافقینەوە کوژران و بریندار بوون.

شایەتحاڵانی تاوانەکانی ڕێکخراوی مونافقین

ئەوانەی کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین جیا بوونەتەوە، باشترین بەڵگە و شایەتحاڵی تاوانەکانی ئەم ڕێکخراوەن لە دژی کوردانی عێراق و ئەو هەموو خزمەتەی کە لەم پێناوەدا بە سەدامیان کردووە. ئەڵبەت دواتر ئەو کەسانەش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بەڵگەکان لە لایەن ڕێکخراوەکەوە تیرۆر کران.

شەمس حائیری یەکێک لە ئەندامانی کۆن و جیابووی ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین لە کتێبێکدا بە ناوی ” مرداب ” یان زەلکاو، ڕایگەیاندووە کە ” ڕێکخراوی موجاهدین (مونافقین) بەشێکی زۆری ناوچە کوردنیشینەکانیان – پێش ئەوەی کە کوردەکان بێنە ئەم ناوچانە – داگیر کرد. لە شاری سلێمان بەگ، یەکەم پرۆسەی سەربازیی موجاهدین لە دژی کوردەکان دەستیپێکرد “.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەو ڕێکخراوە بە چەکی B.M.P و تانکی A55 و چەکی قورسی دیکە هێرشیان دەکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە کاتێکدا کە ئەوان چەکی دەستیان تەنیا کڵاشینکۆف بووە.

بە وتەی ناوبراو ” بەشێکی زۆری ئەو کوردانەی کە لە ڕیزەکانی سوپای بەعس هەڵهاتبوون و ویستی گەڕانەوەیان بۆ لای بنەماڵەکانی خۆیان هەبوو، لە ترسی سوپای بەعس و ناسەقامگیریی ناوچەکان، پەنایان دەبردە شاخ و ڕێگاکانی دیکە، بەڵام بەوەشەوە لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی موجاهدینەوە هێرشیان دەکرایە سەر و دەکوژران “.

حائیری لەو کتێبەدا بەدەر لەوەی کە ڕایگەیاندووە هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین لە شاری توزخورماتو تەقەیان لە ماڵەکانی خەڵک کردووە و تاڵانی زۆریان لەو شارەدا کردووە، باسی ئەوەشیکردووە کە ” موجاهدینی خەلق بۆ شاردنەوەی تاوانەکان و دەستێوەردان لە ناوچە کوردنشینەکان، شەڕەکەیان بە ناوی پرۆسە سەربازییەکانی مرواری لە دژی ئێران ناو دەبرد، لە کاتێکدا کە ئەوان بە ئاشکرا شەڕی کوردانی عێراقیان دەکرد “.

ئەندامێکی دیکەی پێشووی ئەو ڕێکخراوە بە ناوی ڕەزا ئەسەدی کە فڕۆکەوان بووە، ڕایگەیاندووە کە ” مونافقین بەڵێنی ئەوەیان بە سەدام دابوو کە تا گەیشتنی هێزەکانی بەعس ڕێگری لە پێشڕەوی هێزە کوردییەکان بکەن. وەک پاساوێکیش ڕایاندەگەیاند کە ئەو هێزانە لە کوردانی عێراق نین بەڵکوو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن کە جلوبەرگی کوردییان لەبەر کردووە “.

دوژمنایەتی ڕەجەوی لە گەڵ کوردانی عێراق

مەسعود ڕەجەوی لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە کوردانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی ئێمە و سەدام یەکیان گرتووە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندبوو کە ” کوردانی عێراق دوژمنی لەمێژینەی ئێمەن، ئێمە لە پرۆسە سەربازییەکانی مرواریدا لە گەڵ خاوەن ماڵ (سەدام) هاوپەیمانییەکی ستراتیژی و بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە و خاوەن ماڵمان ڕزگار کردووە “.

بەڵگەی دیکە

پاش هێوربوونەوەی دۆخەکە، لە میانەی بەسەرکردنەوەی پارێزگای دیالە لە لایەن سەدامی دیکتاتۆرەوە، پارێزگاری دیالە لە بەرامبەر کامێراکان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ” وڵاتی عێراق و پارێزگای دیالە قەرزداری برایانی موجاهیدن “.

عێزەت ئیبراهیم دەوری جێگری سەدامیش دواتر دەستخۆشیی لە ڕەجەوی کرد و بۆ کوشتنی ژن و منداڵی بێ تاوانی کورد وەک کەسێکی قارەمان ناوی برد. فیلمی ئەو کۆبوونەوەش لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقینەوە بڵاو کرایەوە.

لە ساڵی 2009 کە دادگای باڵای عێراق بۆ تاوتوێکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی ئەم وڵاتە لە کاتی ڕاپەڕینەکانی ساڵی 1991 کۆبووە، ڕاگەێندرا کە نزیکەی 5 هەزار سکاڵا لە دژی ڕژێمی بەعس و ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین ڕادەستی دادگا کراوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *