یۆنان و ئێران گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانی کە لەلایەن تارانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=19668

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێران لە کاردانەوە بە دەستبەسەرداگرتنی نەوتی کەشتیەکی نەوتهەڵگر بە ئاڵای ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە یۆنان، دەستی بەسەر ئەم دوو کەشتیە نەوتهەڵگرە گرتبوو.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، یۆنان و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی دوو کەشتی نەوتهەڵگر بە ئاڵای یۆنان کە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا لەلایەن تارانەوە لە کەنداوی فارس دەستی بەسەردا گیرابوو.
داتاکانی دەزگایەکی چاودێری کەشتییەکانەوە دەریدەخات کە کەشتییەکانی دێڵتا پۆسێدۆن و ئێم تی پێردێنت واریر لە ئێرانەوە بەرێکەوتوون.

شایانی باسە، دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن یۆنانەوە و گواستنەوەی نەوتەکەی بۆ ئەمریکییەکان، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دەستی بەسەرا دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانی بە ناوەکانی (Delta Poseidon) و (Prudent Warrior) گرتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *