هێرشی تیرۆریستی لە خوزستانی ئێران زیاتر لە ١٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=19665

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و پۆلیسی شاری ئیزەی پارێزگای خوزستان زیاتر لە ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.

ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (چوارشەممە) ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە بەکارهێنانی دوو ماتۆڕسکیل و چەکی کڵاشینکۆف لە ناو بازاری ناوەندی شاری ئیزە تەقەیان لە پۆلیس و خەڵکی مەدەنی کرد. ئەم کردەوە تیرۆریستییە بووە هۆی کوژرانی ٦ کەس لەوانە منداڵێکی ٩ ساڵە و برینداربوونی زیاتر لە ١٠ کەسی دیکە. بەپێی زانیاریەکان بارودۆخی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

تا ئێستا هیچ کەس یان لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشە تیرۆریستییەی لە ئەستۆ نەگرتووە و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای ئەنجامدەرانی ئەم هێرشەیان دەستپێکردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە تیرۆریستییە دوو ماتۆڕسوارێکی دیکە لە ناوچەی خامێی شاری ئەسفەهانی ئێران تەقەیان لە هێزەکانی بەسیج کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *