دیداری سەرۆکی سی ئای ئەی لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا لە تورکیا

سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=19612

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسێکی ئەمریکی کۆبوونەوەی سەرۆکی سی ئای ئەی لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا لە تورکیا ڕاگەیاند.

ویلیام بێرنزی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لەگەڵ سێرگی ناریشکین بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆبووەوە و تاوتوێی هەندێک بابەتیان کرد.

لەم دیدارەدا بێرنز هۆشداری داوەتە مۆسکۆ سەبارەت بە هەرچەشنە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی. بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی، سەرۆکی سی ئای ئەی پەیامێکی بە لایەنی ڕووسی گەیاندووە سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هەر جۆرە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیا و مەترسی زیادبوونی گرژییەکان.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین هەروەها لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئەنقەرە بەڕێوەچووە و ئامادە نەبوو وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.

شایانی باسە کە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی راستەوخۆی بەرپرسانی باڵای ڕووسیا و ئەمریکایە لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا. بەپێی زانیاریەکان، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا دوای دیدار لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی (CIA)، ئەنقەرەی بەجێهێشتوە و بۆ مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران بە فڕۆکەیەکی توپۆلیڤ TU-204-300 (RA-64057) چووەتە تاران، بەڵام تائێستا ئەو دوو وڵاتە لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *