تورکیا ژنێکی بە تۆمەتی دانانی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ دەستگیرکرد

دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=19535

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تورکیا ژنێکی وەک ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ دەستگیرکرد.

بە گوتەی سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا، ژنێک وەک تۆمەتباری سەرەکی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها رایگەیاند کە گروپی پەکەکە بەرپرسە لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە.

بە وتەی هەندێک لە سەرچاوەکان، ناوی تۆمەتبارە دەستگیرکراوە ژیان توسون و هاوڵاتی تورکیا و خەڵکی دیاربەکری ئەم وڵاتەیە.

شایانی باسە لە تەقینەوەی ڕۆژی رابردووی شه‌قامی ئیستیقلال لە ئیستانبوڵ ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٣ کەسی دیکەش بریندارن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *