نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتیکردەوە حکومەتی تاڵیبان حکومەتی شەرعی ئەفغانستان بێت!

دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 22 - 10:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=19532

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک ڕەتیکردەوە حکومەتی تاڵیبان وەک حکومەتی شەرعی ئەفغانستان بێت.

لە ١٠ی ئەم مانگە، کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک کە لەلایەن ئەڵمانیاوە پێشنیارکرابوو، حکومەتی گروپی تاڵیبان وەک حکومەتی یاسایی ئەفغانستان ڕەتکردەوە. ئەم بڕیارنامەیە بە دەنگی بەڵێی ١١٦ وڵات لەوانە ئێران، و بێلایەنی ١٠ وڵات لەوانە ڕووسیا، چین، پاکستان، کۆریای باکوور، بیلاڕووس، نیکاراگوا، بۆروندی، گینیا، ئەسیوپیا و زیمبابۆی پەسەند کرا.

نەسیر ئەحمەد فایق، نوێنەری ئەفغانستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دیدارەدا، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئەفغانستان پێشکەش کرد، و وتی: “دەسەڵاتی چەکدارانی تاڵیبان بەسەر ئەفغانستاندا، دەستکەوتەکانی دوو دەیەی ڕابردووی لەم وڵاتەدا لەناوبردووە.”
ناوبراو نیگەرانی خۆی لە ڕوودانی هێرشی تیرۆریستی لە دژی خەڵکی سڤیل، کەمینە سیخەکان، سۆفیەکان، شیعەکان، هەروەها دادگای مەیدانی سەربازانی پێشوو، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، ناڕازیانی سیاسەتی تاڵیبان و کۆچی زۆرەملێ لە ژێر سێبەری تاڵیبان لە ئەفغانستان دەربڕی، و ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێستا لە ئەفغانستان ٢٤.٤ ملیۆن کەس پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، هەروەها بڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بە ڕێژەی لەسەدا ٣٢ زیادیکردووە.”

لەم کۆبوونەوەیەدا ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی ئێرانی سەبارەت بە ئەفغانستان راگەیاند و هێرشە تیرۆریستییەکانی دژی خەڵکی سڤیل، ناوەندە پەروەردەییەکان، ناوەندە دیپلۆماسییەکان، کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکانی شەرمەزار کرد و وتی: لە کۆمەڵگەیەکی فرەیی وەک ئەفغانستاندا هەرگیز گروپێک و حزبێک بە تەنیا ناتوانێت وڵات کۆنتڕۆڵ بکات. پێویستە جیهان دڵنیابێت لەوەی ئەفغانستان نابێتە پەناگەیەک بۆ گروپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، ئەلقاعیدە و گروپە پەیوەندیدارەکان. ئایندەی ئەم وڵاتە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون بە بەشداریکردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی هەموو نەتەوە و ئایینەکان و ژنان، و دڵنیایی لە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لەسەر بنەمای دەستوور، بابەتی سەرەکییە لە داننان بە سەروەری داهاتووی ئەفغانستان.”

هەروەها نوێنەرانی ڕووسیا، چین و پاکستان لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئەم بڕیارنامەیە دەنگیان دا و داوای کارلێکی زیاتری جیهان لەگەڵ تاڵیبان کرد.

ئەمە یەکەم بڕیارنامەیە کە لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە پێشنیار کراە، و بەهۆی پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤ، مافی ژنان و کچان، ئاسایش و تیرۆریزم، ماددە هۆشبەرەکان و .. شەرعیەتی تاڵیبان ڕەتدەکرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام