زانیاری_سەربازی: درۆنی بچووکی مێعراج-٥٢١

یەکشەممە 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 14:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=19493

سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەکەمجار پەردەی لەسەر چەکی مینیاتۆری مێعراج-٥٢١ لادا. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێعراج-٥٢١ لە ڕواڵەت و کاراییەوە زۆر لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوئیچ بلیدی ئەمریکی دەچێت و بە هەنگاوێکی نوێ و گرنگ لە ڕێکخراوی شەڕی هێزە چەکدارەکانی ئێران دادەنرێت.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مینیاتۆری مێعراج-٥٢١ (یان خۆکوژی) لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە مانۆڕی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە پەردەی لەسەر لادرا و بەکارهێنرا.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێعراج-٥٢١ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژە و لەدژی ئامانجەکانی پیادە و ئۆتۆمبێلە سووکەکانی دوژمن بەکاردێت. قەبارەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ئەوەندە بچووکن کە دەتوانرێت لە جانتای پشتەوەدا هەڵبگیرێت. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ئامێری هەڵدانی هاوشێوەی بۆرییەوە هەڵدەدرێت و دوای هەڵدانی باڵەکانی دەکرێتەوە و بە درێژایی ڕێگاکە لە ناوچەی ئامانجدا دەسوڕێتەوە. ئۆپەراتۆرەکە لە ڕێگەی ئەو شاشەیەی کە هەیەتی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئاراستەی ئامانج دەکات و فەرمانی هێرشکردن یان گۆڕینی ئامانجەکە و سووڕانەوە لە ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.

ئەرکی سەرەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێعراج-٥٢١ هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە سووکەکان، خەندەقەکان، سەربازەکان و هتد.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی مێعراج-٥٢١ لە ڕواڵەت هاوشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوئیچ بلیدی ئەمریکییە و چوار باڵی بە توانی چەمانەوەی هەیە، دوو باڵ لە پێشەوە و دوو باڵی دیکە لەگەڵ دوو دەسکی ئەستوونی بە توانای چەمانەوەی لە کۆتایی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەدا.

لە وێنە بڵاوکراوەکاندا دوو نموونەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بینران، یەکێکیان باڵەکانی بە تەواوی هاوقەبارە و ئەوەی دیکەیان باڵەکانی پێشەوەی بچووکترە؛ بەڵام لە گرتە ڤیدیۆییەکانی بەکارهێنانیدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان باڵی پێشەوەی بچووکتریان هەبوو. ئەمەش ئەو قسە و باسانە دەهێنێتە بەرچاو کە ڕەنگە ئەمە وەشانی یەکەمی و تایبەت بە تاقیکردنەوەی بووبێت.

ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سێ سەری جەنگی جیاوازی بە کێشی ٥٠٠ گرام، ٧٠٠ گرام و ١٠٠٠ گرامی هەیە و ماوەی فڕینی لە نێوان ٥ بۆ ١٥ خولەکدایە، هەروەها زۆرترین مەودای ٥ کیلۆمەترە.

بەکارهێنانی هاوکاتی مێعراج-٥٢١ لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی دەستی دەتوانێت ببێتە هۆی بەئامانج گرتنی ئامانجەکان لە مەودای دوورتر.

تا ئێستا کۆی کێشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێعراج-٥٢١ ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەتوانرێت لە لایەن کەسێکەوە هەڵبگیرێت و بجوڵێت. مێعراج-٥٢١ بۆ فڕین بە ماتۆڕێکی کارەبایی کاردەکات و بۆ دەرچوون لە شوێنی هەڵدانی پشت بە بوستەری سووتەمەنی ڕەق دەبەستێت. ماتۆڕی کارەبایی دەنگێکی زۆر کەمی هەیە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە کردەوە ناتوانن بیاندۆزنەوە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێعراج ٥٢١ توانای هەڵدانی لەلایەن کەسێکەوە یان لە پلاتفۆرمی جۆراوجۆرەوە وەک ئۆتۆمبێلی تاکتیکی، هێلیکۆپتەر و هتد هەیە. لە مانۆڕی دەسەڵاتی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، وێنەی هەڵدانی جۆراوجۆری ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بڵاوکرایەوە، کە لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەبینرێت.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندییە ستراتیژی و گرنگەکانی ئەم جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە، لە هێرشی هاوکات، ژمارەیەکی زۆر لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بەرەو ئامانج یان ئامانجەکان هەڵدەدرێن و ئەمەش وا دەکات بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئامانج مەحاڵ بێت.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێعراج-٥٢١ داهێنانێکی نوێ، هەرزان، سووک، کاریگەر و زۆر کارامەیە و پێداویستی تاکتیکی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا و هێزە تایبەتەکان دابین دەکات.

تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێعراج-٥٢١:
مەودا: ٥ کیلۆمەتر
بەردەوامی فڕین: ١٥ خولەک
کێشی سەری جەنگی: ٥٠٠-٧٠٠-١٠٠٠ گرام
درێژی: ~ ٧٥ سم
درێژی باڵەکانی پێشەوە: ~ ٧٥ سم
درێژی باڵەکانی دواوە: ~ ١٠٠ سم
بەرزی فڕین: ~ ١٥٠ مەتر
زۆرترین خێرایی: نادیارە
دروستکراو: ئێران

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *