چینییەکان دەستیان کرد بە تاڵانکردنی کانەکانی زێڕی ئەفغانستان

شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=19476

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندازیارانی چینی بە هاوکاری سەرکردە و فەرماندە خۆجێیەکانی تاڵیبان دەستیان بە کارکردن لە کانەکانی زێڕی پارێزگای تەخار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردووە.

بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگای تەخار، ئەندازیارانی چینی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کارکردنی نایاسایی لە کانەکانی زێڕی “نورابە” لە شاری چاهـ ئاب کردووە. ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوەش دەکەن، چینییەکان بەبێ واژۆکردنی گرێبەستێکی فەرمی و بەشێوەیەکی نایاسایی لەگەڵ هەندێک سەرکردە و فەرماندەی خۆجێیی تاڵیبان رێککەوتنیان کردووە و دەستیان بە کارکردن لە کانەی نورابە کردووە.

کانەی زێڕی نورابە لە شاری چاهـ ئاب سەر بە پارێزگای تەخارە و ٢٦٠ تەن زێڕی تێدایە.
وەزارەتی نەوت و کانزاکانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان، لە ساڵی ٢٠٠٩، گرێبەستی گەڕان و پشکنینی کانەی نورابەی لەگەڵ کۆمپانیای ئیماراتی “وێست لاند جەنەراڵ ترێدینگ” واژۆ کرد و دوای دە ساڵ لە ٢٠١٩ ئەم گرێبەستە لەلایەن وەزارەتی نەوت و کانزاکانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستانەوە هەڵوەشێنرایەوە. دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان، فەرماندە خۆجێیەکانی ئەم گرووپە دەستیان بەسەر کانەکانی ئەفغانستاندا گرتووە و بە شێوەیەکی نایاسایی ڕادەستی چینییەکان کردووە.
چینییەکان پێشتر دەستیان کردبوو بە دۆزینەوە و دەرهێنانی نایاسایی کانەکانی لیتیۆم و مس لە پارێزگاکانی لۆگەر، مەیدان وەردەک، کابوڵ و بەدەخشان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *