قەتەر چەند سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کرد

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 14:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=19437

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەزگای هەواڵگری قەتەر هەشت ئەفسەری پێشووی هێزی دەریایی هیندستانی لە قەتەر بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی “ئەلوەتەن”، هیندستان لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا بەرپرسێکی پلە باڵای ڕەوانەی دۆحە کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بەرپرسانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بدات بە مەبەستی ئازادکردنی ئەو ئەفسەرانەی ئاماژەیان پێکراوە.

بە وتەی ئەلوەتەن، هێشتا زانیاری زیاتر لەبارەی هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو کەسانە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئاشکرا بووە باس لە سیخوڕییەکانیان لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات.

ماڵپەڕەکە بڵاویکردەوە، ئەو هەشت ئەفسەرە لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەت لە قەتەر بە ناوی Dahra بەکرێ گیراون کە مەشق و خزمەتگوزاری وەک لۆجستی و چاککردنەوەی ئامێرەکان پێشکەش بە هێزی دەریایی قەتەر دەکات.

دۆحە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا ڕێگەی بە ئەفسەرە دەستبەسەرکراوەکانی هیندستان دا کە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکانیان بکەن. ئەو ئەفسەرانە بۆ ماوەی ٤ بۆ ٦ ساڵ کاریان بۆ کۆمپانیاکە کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *