هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر بەندەری قەنا لە کەناراوەکانی باشووری یەمەن

پێنجشەممە 10 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=19417

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی رۆژی رابردوو ئەنساروڵڵا بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕێگری لە گواستنەوە و تاڵانکردنی نەوتی یەمەن لە لایەن کەشتییەکی نەوت هەڵگری بیانی لە بەندەری قەنا لە کەناراوەکانی پارێزگای شەبوە کرد.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان ئەم هێرشە دوای نزیکبوونەوەی کەشتییەکی نەوت هەڵگری بیانی لە بەندەرەکە ئەنجام دراوە. تا ئەم ساتە خاوەندارێتی و ئاڵای ئەم کەشتییە دیار نییە و میدیاکانی سەر بە هاوپەیمانی سعوودیە کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هەواڵە نەبووە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵا سەردانەکەی باڵیۆزی ئەمریکای بۆ پارێزگای حەزەرمەوت شەرمەزار کرد و هۆشداری دا لە دەستوەردانی دەرەکی و بێڕێزیکردنیان بۆ سەربەخۆیی یەمەن.

فەریق یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و وێڕای لە ئەستۆ گرتی بەرپرسیارێتیی هێرشەکە، وتی: بە یارمەتی خودا، هێزە چەکدارەکان هەوڵی دوژمنیان بۆ تاڵانکردن و بە قاچاخ بردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی بەندەری قەناوە لە پارێزگای شەبوە پووچەڵکردەوە. هێزە چەکدارەکان بە ناردنی چەند پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ڕێگرییان لە تاڵانکردن و بە قاچاخ بردنی نەوت لەلایەن کەشتییەکی نەوت هەڵگرەوە کرد.
هێزە چەکدارەکان جەخت لەسەر پابەندبوونیان دەکەنەوە بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی نیشتمانی وەک یەکێک لە مافەکانی گەلی ستەملێکراومان و لە لوتکەی ئەو مافانەشدا مافی فەرمانبەرانی حکومەت لە هەموو ناوچەکانی یەمەندایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *